28/06/2021
699 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌گه‌ر زۆر مۆبایل به‌كار ده‌هێنیت، ئه‌م مه‌ترسییه له‌ڕێته
په‌یام
ملی تێکست چیە؟ زۆر به‌کار هێنانی
موبایل وئامێره ته‌کنه‌لۆژیه‌کان بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن وڕۆژانه ده‌بێته سه‌رچاوه
بۆ دروست بوونی ئه‌م جۆره کێشه‌یه.
ئه‌و ماوه تێبینی
کراوه که له گەنج و منداڵیش ئه‌و حاڵته ڕوو له زیادبوونه له‌به‌ر که‌م جووله‌یی
وزیاتر کات بە‌سه‌ربردن به گه‌مه‌ی نێو مۆبایل وئامێره‌کانی ئه‌تاری.

نیشانەکانی ملی تێکست:
1- ئازار لە مل و سەرەوەی پشت
2- ئازاری شان وھەست بە ڕەقبوون (قۆلنج)
3- سڕ بوونی دەست و قۆڵ
4- سەرئێشەی درێژخاین
5- دروست بوونی نایەکسانی ئاستی شانەکان و پشت
6- گۆرانکاری لە شێوە و لار بوونی بڕبڕەی پشت
پاراستن له‌م کێشه‌یه باشترین چاره‌سه‌ره، ئه‌ویش به که‌م کردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی بەکارھێنانی ئه‌م ئامێرانه، یانیش بەرز کردنی ئاستی سکرینکەی لاپ‌تۆپ، هه‌روه‌ها
وه‌رگرتنی حه‌سانه‌وه‌ی کورت وکردنی ڕاهێنانی تایبه‌ت به به‌هێزکردنی ماسوولکه‌کانی
مل وپشت.
زۆر گرنگە هاندانی
منداڵ وگه‌نجه‌کان بۆجووله‌ی زیاتر و وه‌رزش کردن.
دكتۆر ئه‌ڤین محه‌مه‌د عارف – پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی
جومگه و رۆماتیزم
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە