4 رۆژ پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییان ئه‌نجام ده‌درێت

په‌یام

پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی عێراق به‌ ڕێگه‌ی وشكانی له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ستپێده‌كات و، ڕۆژی هه‌ینییش یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییان ئه‌نجام ده‌درێت. 

خالید عه‌تیه‌، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق، ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان له‌ مه‌ككه‌وه‌ به‌ ڕێگه‌ی وشكانی ده‌ست پێ ده‌كات. هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینیش یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت. 
ڕۆژانه‌ شه‌ش گه‌شتی ئاسمانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی عێراق له‌ شاری مه‌ككه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت. 
به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق، له‌مساڵدا 10 حاجیی عێراقی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ دوانیان كوردن، هه‌شتی دیكه‌ش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سعودیه‌ ماونه‌ته‌وه‌. 
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی حه‌ج، ئه‌مساڵ 56 هه‌زار كه‌س له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج چوونه‌ته‌ سعودیه‌ كه‌ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زاریان پشكی هه‌رێم بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی كردووه‌ كه‌ 33 هه‌زار بووه‌. بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج (7130) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج چونه‌ته‌ سعودیه‌. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌زه‌قكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ لاوه‌كییه‌كان هه‌وڵده‌درێت گه‌نده‌ڵی و كێشه‌كان له‌بیر هاوڵاتیان ببرێته‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    رانیه‌.. به‌شێك له‌ چالاكوانان دژی ره‌فتاری هێزێكی ئه‌منی هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسوڵمانان له‌ توركیاو ئێرانه‌وه‌ سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئاكرێ ده‌كه‌ن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێم گه‌ڕانه‌وه‌و به‌ 8 كاروانیش سه‌رجه‌میان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، بۆ ماوه‌ی زیاترله‌ هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ ناحیه‌ی بازیان زیاترله‌ 500 دۆنم پووش و پاوان و له‌وه‌رگا سووتان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌یام، به‌دواداچوون بۆ كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شووتی له‌ پێنجوێن ده‌كات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌سه‌ر سووكایه‌تیكردن به‌ كوردێك، قایمقامی فەلوجە داوای لێبوردن لە هەرێم دەكات

سەرەتا