24/06/2021
547 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌سته‌مه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ هه‌رێم بنێردرێت
په‌یام
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، کازمی دەیویست لە دەرەوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە، وەک سولفەیەک یان بڕێکی جێگیر 200 ملیار بۆ هه‌رێم بنێرێت! بەھۆی موزایەدەی حیزبی و شەخسی لێرەو جوڵاندنی چەندین لایەن لە بەغدا کازمی پاشەکشەی کردوە.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەبێ بوونی بنەمایەکی ڕوون، ھەڵمەتێک ڕێکخرا، چەند کەسێک خۆیان کردە خاوەنی ھاتنی ٢٠٠ ملیار دینار لە بەغدا، بەدڵنیای ھیچ بڕیارێک بۆ ھاتنی ٢٠٠ ملیارە بوونی نیەو دەبێت ئەو بەرپرسانەی ئەم مژدەیان بەخەڵکدا، ئێستا چ دەڵێن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت، بەشێکی ھۆکاری نەھاتنی ئەم پارە موزایەدە بوو، بەشە سەرەکیەکەش نەبونی پشتیوانی یاسایی، بوو چۆن؟
یەک: بەپێی یاسای بودجە دەبێت ھەرێمی کوردستان نیوەی داھاتی ناوخۆ‌و پارەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانەو قەرزی بانکی ناوەندی و بانکی بازرگانی عێراق بداتەوە، ئەم بڕەیەی دەبێت ھەرێم بیداتە بەغدا زیاترە لەو ڕێژەیەی عێراق دەینێرێت، ئەمەش ھەڵەیەک بوو بەسەر وەفدی ھەرێم تێپەڕی لەکاتی ڕێککەوتن لەسەر بودجە.
دوو: کازمی دەیویست لە دەرەوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە، وەک سولفەیەک یان بڕێکی جێگیر بینێرێت! بەھۆی موزایەدەی حیزبی و شەخسی لێرەو جوڵاندنی چەندین لایەن لە بەغدا کازمی پاشەکشەی کردوە.
سێ: تاوەکو ئێستا لایەنی کوردی لە کاریگەری دەسەڵاتی وەزیری دارایی تێنەگەشتوە، ئەو ئێستا دەڵێ: من یاسای بودجە جێبەجێدەکەم و یاسای بودجەش ھێزی یاسایی زیاترە لە بڕیاری ئەنجومەن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ره‌وه ده‌ڵێت، ئەستەمە ھیچ بڕە پارەیەک لە عێراقەوە بێت، ڕێگای دروستیش ئه‌وه‌یه كه
١-پێداچونەوە بە داھات و خەرجی نەوت کە ئێستا لە بەرمیلێک ٢٢ دۆلاری بۆ خەزێنەی دارایی دەمێنێتەوە.
٢- پێداچونەوە بە کۆی دۆسیەی خاڵە سنوریەکان
٣- وەرگرتنت باج لە ئەو گەورە باجدەرانە کە تائێستا باج نادەن..
٤- جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بڕینی موچەی ناشایستە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە