4 رۆژ پێش ئێستا 766 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌نۆچكه‌ی تیشكده‌ری به‌ ئاسمانی وڵاتدا ڕاگه‌یاند

په‌یام

دوای ئه‌وه‌ی پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بنكه‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی ڕووسیا ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، دوێنێ حكومه‌تی ڕووسیا بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌نۆچكه‌ی تیشكده‌ری به‌ ئاسمانی وڵاتدا ڕاگه‌یاند.

ده‌زگای كه‌شناسیی ڕووسیا بڵاویكرده‌وه‌، تیشكاوه‌ری (ڕادیۆ ئه‌كتیڤیتی) له‌ ئاسمانی ڕووسیادا به‌ ڕێژه‌ی چوار بۆ 16 هێنده‌ی ئاستی ئاسایی خۆی به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دڵه‌راوكێی لای دانیشتوانی شاری سه‌ڤه‌رێدۆڤینسك، ئه‌و شاره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تیادا ڕوویدا دروستكردووه‌ و ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی چێرنۆبڵی لا دروست كردوون.

جێگه‌ ئاماژه‌یه‌، ته‌نۆچكه‌ی تیشكده‌ر، بریتییه‌ له‌و ته‌نۆچكانه‌ی چالاكن و پڕ وزه‌ن.

سه‌رچاوه‌ی تیشكه‌ مه‌ترسیداره‌كانیش بریتییه‌ له‌ ناووكی یۆرانیۆم، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ی به‌رده‌وام ئه‌و تیشكدانه‌وه‌یه‌ ڕووده‌دات، به‌بێ هیچ كاریگه‌رییه‌كی په‌ستانی هه‌وا و پله‌ی گه‌رما. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی و ئۆپۆزسیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستوورییان بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر واژۆكرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پێویسته‌ هیندستان و پاكستان گرژییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆنگ كۆنگ.. خۆپیشاندان دژ به‌ پرۆژه‌ یاسای ڕاده‌ستكردنی تاوانباران به‌ چین به‌رده‌وامه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییەکەی ده‌ركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بیر لە كڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 26 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زریان‌و گەردەلوولی بەهێز لە ژاپۆن ماڵ بە سەدان هەزار كەس چۆڵ دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات بە بەرژەوەندیی دۆسیەكەی بڕیار بدات

سەرەتا