4 رۆژ پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

زیادكردنی باجی گومرگی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر چیندا دواخرا

په‌یام

زیادكردنی باجی گومرگی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر چیندا به‌ ڕێژه‌ی سه‌دا 10 بۆ به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كان، تا 15ی كانوونی یه‌كه‌م دواخرا.

 به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی بازرگانیی ئه‌مریكا، له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی چین و ئه‌مریكادا ئه‌م بڕیاره‌ دراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، زیادكردنی باج له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ بڕی 300 ملیار دۆلار به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی چین له‌ یه‌كی ئه‌یلوله‌وه‌ بۆ 15ی كانوونی یه‌كه‌م دواخراوه‌.

ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی باجی گومرگ به‌ سه‌ریاندا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و نیو دواخراون، بریتین له‌ لاپتۆپ، یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كان و به‌شێكی دیكه‌ی به‌رهه‌مه‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌، به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاسایشی نیشتمانی، له‌ لیستی زیادكردنی باج ده‌رهێنراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی و ئۆپۆزسیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستوورییان بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر واژۆكرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پێویسته‌ هیندستان و پاكستان گرژییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆنگ كۆنگ.. خۆپیشاندان دژ به‌ پرۆژه‌ یاسای ڕاده‌ستكردنی تاوانباران به‌ چین به‌رده‌وامه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییەکەی ده‌ركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بیر لە كڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 26 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زریان‌و گەردەلوولی بەهێز لە ژاپۆن ماڵ بە سەدان هەزار كەس چۆڵ دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات بە بەرژەوەندیی دۆسیەكەی بڕیار بدات

سەرەتا