4 رۆژ پێش ئێستا 498 جار خوێنراوەتەوە

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی یه‌كلاكرده‌وه‌

په‌یام

ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كلاكرده‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ په‌یام ڕاگه‌یاند: رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مسته‌فای سه‌یدقادری بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكردوه‌ و ناوه‌كه‌شی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ناردووه‌.

گه‌رچی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی په‌یام باسی له‌وه‌كرد كه‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ی مسته‌فای سه‌ید قادر له‌ بڕیاره‌كه‌ ئاگاداره‌ و پێی رازییه‌، به‌ڵام محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: سه‌رقاڵی جه‌ژن بووه‌ و هیچ ئاگای له‌و بڕیاره‌ نییه‌ و به‌ فه‌ڕمیش ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌وێت، له‌ ماوه‌ی رابردووشدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ مسته‌فای سه‌ید قادر و محمد تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی پێشوی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كاندیدی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ بوون، جفاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیش ده‌سه‌ڵاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی به‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌ به‌خشیبوو. 

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌زه‌قكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ لاوه‌كییه‌كان هه‌وڵده‌درێت گه‌نده‌ڵی و كێشه‌كان له‌بیر هاوڵاتیان ببرێته‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    رانیه‌.. به‌شێك له‌ چالاكوانان دژی ره‌فتاری هێزێكی ئه‌منی هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسوڵمانان له‌ توركیاو ئێرانه‌وه‌ سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئاكرێ ده‌كه‌ن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێم گه‌ڕانه‌وه‌و به‌ 8 كاروانیش سه‌رجه‌میان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، بۆ ماوه‌ی زیاترله‌ هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ ناحیه‌ی بازیان زیاترله‌ 500 دۆنم پووش و پاوان و له‌وه‌رگا سووتان

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌یام، به‌دواداچوون بۆ كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شووتی له‌ پێنجوێن ده‌كات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌سه‌ر سووكایه‌تیكردن به‌ كوردێك، قایمقامی فەلوجە داوای لێبوردن لە هەرێم دەكات

سەرەتا