4 رۆژ پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

له‌ جه‌ژنیشدا شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌وافوقی نیشتمانی و هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر به‌رده‌وامه‌

په‌یام

سه‌ره‌ڕای داواكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ست، له‌ جه‌ژنیشدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌وافوقی نیشتمانی و هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر به‌رده‌وامه‌.

 
به‌پێی میدیاكان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ته‌وافوقی نیشتمانی و هێزه‌كانی جه‌نه‌رال خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر ڕوویان داوه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بانگهێشتی لایه‌نه‌كانی كردبوو بۆ ئاگربه‌ست به‌هۆی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌، به‌لێم له‌ ناوچه‌كانی عه‌ین زاره‌ و، ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌، پێكدادان ڕوویان داوه‌.

هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌وافوقی نیشتمانی تۆمه‌تی شكاندنی ئاگربه‌ستی داوه‌ته‌ پاڵ هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر.

جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ 4ی نیساندا فه‌رمانی هێرشكردنه‌ سه‌ر ته‌رابلوسی دا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌وافوقی نیشتمانی كه‌ شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه‌، ئۆپه‌راسیۆنی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستپێكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی و ئۆپۆزسیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستوورییان بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر واژۆكرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پێویسته‌ هیندستان و پاكستان گرژییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆنگ كۆنگ.. خۆپیشاندان دژ به‌ پرۆژه‌ یاسای ڕاده‌ستكردنی تاوانباران به‌ چین به‌رده‌وامه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییەکەی ده‌ركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بیر لە كڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 26 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زریان‌و گەردەلوولی بەهێز لە ژاپۆن ماڵ بە سەدان هەزار كەس چۆڵ دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات بە بەرژەوەندیی دۆسیەكەی بڕیار بدات

سەرەتا