14/08/2019
312 جار خوێنراوەتەوە
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران: یۆرانیۆمی پیتێنراو، گه‌یشتووه‌ته 370 كیلۆگرام
په‌یام
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگه‌یاند، ئاستی یه‌ده‌گی وڵاته‌كه‌یان له یۆرانیۆمی پیتێنراو، گه‌یشتووه‌ته 370 كیلۆگرام.
له‌وباره‌یه‌وه، به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی وته‌بێژ به‌ناوی ڕێكخراوی وزه‌ی ناوكیی ئێران، ئاشكرایده‌كات: بڕی 60 تا 70 كیلۆگرامی دیكه خراوه‌ته سه‌ر یه‌ده‌گی وڵاته‌كه‌ی له یۆرانیۆمی پیتێنراو.
ئه‌وه‌شی وت، به زیادكردنی ئه‌و بڕه، كۆی گشتیی یۆرانیۆمی پێتێنراو گه‌یشتووه‌ته 360 بۆ 370 كیلۆگرام.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی پێكهاتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا، ئاستی رێگه‌پێدراو ته‌نیا 300 كیلۆگرامه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران به زیادكردنی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم، له كاتێكدایه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران له‌لایه‌ك و ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداو له لایه‌كی دیكه‌وه زیاتر بووه، به‌هۆی به‌رده‌وامیی سزاكانی واشنتۆن له‌سه‌ر تاران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە