22/06/2021
456 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د حه‌كیم: هێزی چه‌كدار له‌دوو حزبی ده‌سه‌ڵات داماڵرێت؛ ئه‌چنه‌وه حه‌جمی خۆیان
په‌یام
بۆ گفتوگۆكردن و باسكردنی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستووره‌وه، له شاری سلێمانی پانێڵێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه چوو، له پانێڵه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌شدار بوو، وێڕای پشتیوانی خۆی پاراستنی مافی كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان، وتیشی نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی دەقە شەرعییەکانی ئیسلام بێت.
محه‌مه‌د حه‌كیم، له میانه‌ی پانێڵه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورداین کە بە راستی ھەرێمێکی دەستوریمان ھەبێ نەک تەنھا بۆ شەرعیەتدان بەم دۆخە خراپەی ئێستا بێت و بڵێین ئەوە دەستوریشمان ھەیە!، کێشەکە لەوەدایە یه‌كێتی و پارتی ھەموو شتێک وەکو ده‌ستكه‌وتی خۆیان به خه‌ڵكی ئەفرۆشنه‌وه‌وه‌و به‌رده‌وام ئەڵێن ئێمه هه‌موو شتێكمان كرد، ئازادیمان بۆ خه‌ڵكی ده‌سته‌به‌ركردوو، ئێمه نه‌بین تیا ئه‌چن، و هتد، خۆیان به خاوه‌نی هه‌موو شت ئەزانن، جا گه‌ر وایه كێ ئه‌م هه‌رێمه‌ی وا وێران كردووه كه پڕی له‌گه‌نده‌ڵی و نادادییه، كێ هۆكاره بۆ كۆچی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه كه سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن و وڵات جێده‌هێڵن، ئێمه به ئینسافین و به‌چاك ده‌ڵێین چاك و به خراپیش ده‌ڵێین خراپ، گه‌ر رێمان له هه‌ر وڵاتێك كه‌وتبێت باسی ئه‌منییه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه روونبێت لامان كه تا ئێستاش دوو هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كانمان دوو ره‌نگن و له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه كۆنترۆڵ كراون، گه‌نده‌ڵی و نادادی باڵی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا كێشاوه كه یه‌كێتی و پارتی لێی به‌رپرسن و هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێژه‌ی خۆی.
محه‌مه‌د حه‌كیم ووتیشی، به ئینسافین و دانمان به‌وه‌دا ناوه‌و ئه‌زانین كه یه‌كێتی و پارتی خه‌باتیان كردووه، به‌رپرسه‌كانیان له شاخ بوون و قوربانییان داوه، ده‌ربه‌ده‌ربوون، به‌ڵام كه ئێستا له شارن و حوكمیان به ده‌سته، رێك و پێك حوكم بكه‌ن، عادل بن و كورسی با هه‌ر بۆ ئه‌وان بێت به‌ڵام جوان له‌سه‌ری دابنیشین و بۆ ئه‌و خه‌ڵكه باشبن و خزمه‌تی خه‌ڵك و وڵاتی خۆیان بكه‌ن و گه‌نده‌ڵی نه‌كه‌ن و لێی دووربن، ئێمه چیمان ئه‌وێت لێیان؟ جگه له ئومێدی باشبوون و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك زیاترمان لێ داوا نه‌كردوون.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند، ئێمه جاران هێزمان هه‌بوو، چه‌كمان دانا به ئومێدی ئه‌وه‌ی یه‌ك هێزی یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه هه‌بێت، كه‌چی ته‌نها ئێمه چه‌كمان دانا‌و ئه‌وه‌تا دوو هێزی پێشمه‌رگه بوونی هه‌یه‌و، یه‌كێتی و پارتی دۆخێكیان دروستكردووه، گه‌ر هێزی چه‌كبه‌ده‌ست و ئابوری تایبه‌ت نه‌بێت، حسابت بۆ ناكه‌ن، خۆشیان ئاماده‌نین هێزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن، چونكه بوونی خۆیان به‌و هێزانه‌وه‌یه‌و متمانه‌یان به یه‌كتر نییه، گه‌ر ئه‌و هێزه چه‌كبه‌ده‌ستانه‌یان لێ داماڵن ئه‌چنه‌وه حه‌جمی خۆیان.
محه‌مه‌د حه‌كیم له باره‌ی ده‌ستووریشه‌وه ووتی، ئێمه پێمان وایه كه ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بار نییه بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، له‌به‌ر به‌شێكی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئاماژه‌م پێكردو هه‌روه‌ها كه ده‌ستووریش نوسرایه‌وه ئه‌وا پێویسته كه له هه‌رێمێكی خاوه‌ن ده‌ستوردا شه‌خسه‌نه‌ی تیانه‌مێنێت و هه‌موان یه‌كسانبن، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌كو یه‌كبن و یه‌ك هێزی چه‌كبه‌ده‌ستبوونی هه‌بێت و ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمە قبوڵیان بێت له بەرانبەریاسا هاوشانی هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان بن، پاشانیش كه ده‌ستور نوسرایه‌وه، ئه‌وا ده‌ستكه‌وتی هه‌موو خه‌ڵكه، ده‌ستكه‌وتی په‌رله‌مان و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ روونیشیكرده‌وه، یه‌كێتی و پارتی له‌م میلله‌ته باشتریان ده‌ستناكه‌وێت، میلله‌تێكن به كه‌مرازین، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی كه‌مه‌كه‌ش به‌و میلله‌ته به‌ره‌وا نابینن، به ئازادی و به نانێكی كه‌م رازییه، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی ئه‌و كه‌مه‌ش به‌و خه‌ڵكه ناده‌ن، ئێمه عه‌ره‌بمان به كه‌م سه‌یر ئه‌كرد، بڕۆن دیققه‌ت بده‌ن بزانه وڵاتانی خه‌لیج چی‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان و بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان كردووه، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وان ئه‌یخۆن، به‌ڵام به‌شی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشیان ئه‌ده‌ن و خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆیانیش ئه‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە