14/08/2019
326 جار خوێنراوەتەوە
له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه حاجیانی هه‌رێم به چه‌ند كاروانێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان
په‌یام
ئه‌مڕۆ حاجیان كۆتا ته‌وافیان به ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا كرد و، كۆتا ڕوكنی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌جێ هێنا كه ته‌وافی ماڵ ئاواییه.
دوابه‌دوای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، حاجیان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
حاجیانی كوردیش، وا بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه به چه‌ند كاروانێك بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و كوردستان و، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆی پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێم 20 ڕۆژی پێ بچێت.
بڕیار وایه یه‌كه‌م كاروانی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێم له ڕۆژی 17-8-2019 بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان و، كۆی پرۆسه‌كه دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕوویان له وڵاتی سعودیه كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە