4 رۆژ پێش ئێستا 639 جار خوێنراوەتەوە

زیدان بە خواستن دەستبەرداری هێرشبەرێکی دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

زەینەدین زیدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئاستی لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەکەی ڕازی نییە و ئامادەیە بۆ یەک وەرز بە خواستن دەستبەرداری ببێت.

 ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە زاری دوو ڕۆژنامەی سڕبیاوە هەواڵێکی لە بارەی ناوخۆی ڕیاڵ مەدریدەوە گواستۆتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری نوێی قەڵای سپی لە مەشق و یارییە ئامادەکارییەکانی ئەم هاوینەدا نەیتوانییوە زیدانی ڕاهێنەری بگەیەنێتەوە ئەو بڕوایەیی کە لە پێکهاتەی سەرەکی ڕیاڵ مەدریددا یاری بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو ئەگەری زۆری هەیە زیدان بە خواستن ڕێگە بە یۆڤیچ بدات بۆ یەک وەرزە یاری بۆ یانەکی دیکە بکات، تا ئەوەی دەرفەتی یاریکردنی زیاتری هەبێت.

ئەگەر ڕۆیشتنی یۆڤیچ لەم هاوینەدا ڕوو بدات، ئەوا کەریم بینزیمەی فەرەنسی وەک تاکە هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لە سەرە ڕمی یانەکەدا دەمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆچیتینۆ وەڵامی گواردیۆلا دەداتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردۆلا لە ڤار بێزارە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕامۆس ئامانجی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی نوێ ئاشکرا دەکات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کاتی دەستپێکردنەوەی خولی نایابی کوردستان ڕاگەیەندرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤیدیۆ.. وەک هەمیشە دۆکۆڤیچ لە یاریگادا هەمووان سەرسام دەکات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤاڵڤێردی هۆکاری تێکچوونی پلانەکەی ئاشکرا دەکات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    جۆكۆڤیچ گەیشتە نیوەی كۆتایی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستی کۆتینۆ بۆ بایرن میونخ ئاشکرا دەبێت

سەرەتا