20/06/2021 346 جار خوێنراوەتەوە

مه‌غریب...باڵی بانگخوازیی پارتی فەرمانڕەوا داوای پچڕاندنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و ئیسڕائیل دەكات

پەیام

بزووتنەوەی تەوحید و ئیسڵاح باڵی بانگخوازیی پارتی داد و گەشەی فەرمانڕەوا لە مەغریب داوای دەركردنی باڵیۆزی قەوارەی ئیسڕائیل لە وڵاتەكەی دەكات.

لە فێستیڤاڵی نیشتمانیی گەنجاندا، بزووتنەوەی تەوحید و ئیسڵاح باڵی بانگخوازیی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوای مەغریب، داوای كرد باڵیۆزی ئیسڕائیل لە وڵاتەكەی بكرێتە دەرەوە و باڵیۆزی مەغریبیش لە تەلئەبیب بكشێنرێتەوە.

فێستیڤاڵەكە بە دروشمی ''قودس كۆمان دەكاتەوە و یەكمان دەخات'' لە ڕیباتی پایتەخت ڕێك خرابوو، تیایدا (عەبدوڕڕەحیم شێخی) سەرۆكی بزووتنەوەكە فشاری كردە سەر بەرپرسانی وڵاتەكەی تا لە بڕیاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی مەغریب - ئیسرائیل پاشگەز ببنەوە.

عەبدوڕڕەحیم شێخی وتیشی: پشتگیریی فەڵەستین دژ بە داگیركاری ئیسڕائیل تەنیا بۆ بەرگریی نییە لە فەڵەستین، بەڵكو پاراستنی خۆیشمانە لە دزەكردنە نێومان لە ڕێگەی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەوە.

سەرۆكی بزووتنەوەی تەوحید و ئیسڵاح جەختی كردەوە لەوەی پشتیوانی پێویست لە دۆزی فەڵەستین دەكەن و لە هەر دۆخێكدا كە ڕووبەڕووی ئیسرائیل بووەوە، دەبنە پشتیوانی بەرگریی فەڵەستین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەڕلەمانی بەریتانیا پڕۆژەیاسای تایبەت بە ڕێگەدان بە مەرگ ڕەتكردەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئێران وێنەی بنكەیەكی ئەمریكی لە مانگی دەستكردی چینیەوە پێگەیشتووە"

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: زیاتر لە 30 هەزار سزا بەسەر ڕووسیا سەپێنراوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەرویج: نەتەنیاهوو داهاتووی ئیسرائیل بەرەو دووڕیانێكی مەترسیدار دەبات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیلاری کلینتۆن: ڕقم لە سیاسەتەكانی ترەمپ و ناتانیاهۆیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی 11ی سێپتەمبەر، ترەمپ ئێران بە یەكەم پشتیوانی تیرۆر ناودەبات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای 25 ساڵ، ئەمریكا 11ی سێپتێمبەر وەك پاساو بۆ جەنگەكان بەكاریدەهێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مانگی هەشتی ئەمساڵ گەرمترین مانگی تۆماركراوی جیهان بووە

سەرەتا