پێش 4 هەفتە 111 جار خوێنراوەتەوە

مۆسكۆ باڵیۆزی خۆی ڕەوانەی واشنتۆن كردەوە

پەیام

دوای كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان سەرۆكانی ڕووسیا و ئەمریكا و وەك پێویستییەكی ئەو بڕیارەی دراوە، ڕووسیا باڵیۆزی خۆی ڕەوانەی واشنتۆن كردەوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە: (ئەناتۆلی ئانتۆنۆڤ) باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی شەرەمەتیەڤۆ لە مۆسكۆ، بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا بەڕێ كەوتووە.

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن 17ی ئادار بانگەشەی ئەوەی كرد كە ڤلادیمیر پوتین "بكوژ"ە و بە پاساوی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا پێی گوتبوو "باجی ئەمە دەدەیت"، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە مەبەستی تاوتوێی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا، باڵیۆزی خۆی لە واشنتۆن بانگ كردەوە.

(كریملین)یش داوای لە (جۆن سوڵیڤان) باڵیۆزی ئەمریكا لە مۆسكۆ كردبوو بچێتەوە وڵاتەكەی، ناوبراویش لە 22ی نیسان بە مەبەستی راوێژكردن بەرەو واشنتۆن گەڕایەوە.

پوتین و بایدن لە لووتكەی ژنێف كە لە 16ی حوزەیران بەسترا، بڕیاری گەڕانەوەی باڵیۆزەكانیان بۆ سەر كارەكانیان دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە رٍێی بەرنامەیەكی ئیسرائیلییەوە ژمارەیەك دەوڵەت سیخوڕییان بەسەر كەسایەتییەكانەوە كردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستی جیهانیی داوا لە چین دەكات هاوكار بێت لە هۆكاری گواستنەوەی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆل ستریت جۆرناڵ: مانەوەی هێزە ئەمەریكییەكان لە عێراق تەنیا بۆ پشتیوانیی لۆجێستیی و هەواڵگریی دەبێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بزوتنەوەی تاڵیبان: ئەمریكا بۆردومانی هێزەكانی كردووین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژكارێكی تره‌مپ، به‌تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن و سیخوڕی بۆ ئیمارات، ده‌ستگیركرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تایوان...هۆشداریی لە روودانی شەپۆلێكی نوێی لافا و زریان دەدرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ١٠٦ بەشداربووی ئۆڵۆمپیاتی تۆكیۆ تووشی كۆرۆنا بوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌له‌مێك به‌ 45 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێرئاو كه‌وت

سەرەتا