13/08/2019 927 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی.. ڕیاڵ مەدرید گۆڵپارێزێکی بە خواستن فرۆشت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە خواستن و بۆ یەک وەرزە ئاندریا لونینی ئۆکرانی و گۆڵپارێزی لاوی یانەکەی بە یانەی بەلەدوەلید فرۆشت.

 لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا و لە پێگەی تایبەت بەخۆی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەی ئاشکرا کرد لەگەڵ یانەی بەلەدوەلید گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و تا هاوینی 2020 لونینی گۆڵپارێز بە خواستن پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

یانەی بەلەدوەلیدیش ئەوەی ڕاگەیاند لونین ئێوارەی سێشەممە پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و واژۆی لەسەر ماوەی خواستنەکەی کردووە.

دەستبەرداربوون لە لونین لە لایەن کارگێری ڕیاڵ مەدریدەوە لە کاتێکدایە لەوە دڵنیابوونەوە کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکەیان دەمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

سەرەتا