پێش 4 هەفتە 257 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌


په‌یام 

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌و به‌پێی دوا ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

به‌پێی نوێترین ئاماری كۆمیسیاری باڵای سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، 82 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س به‌ زۆر له‌ زێد و شوێنی خۆیان ده‌ركراون به‌هۆی شه‌ڕ و داگیركاری، هه‌روه‌ها 26 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سیش په‌نابه‌ری فه‌رمین.

به‌پێی ئاماره‌كان، زیاتر له‌ سه‌دا 70ی كۆچبه‌ران خه‌ڵكی پێنج وڵاتی جیهانن، ئه‌وانیش سوریا و لوبنان و باشوری سودان و میانمار و سۆماڵن، ئه‌وانه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ن به‌ده‌ست جه‌نگ و نائارامییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ گه‌ر كێشه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا ده‌كرێت سنورێكیش بۆ كۆچكردن دابنرێت.

ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانی ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌ویه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌نابه‌ران زیاتر له‌ مه‌ینه‌تیدابوون.
تۆمسن پیری، وته‌بێژی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ده‌ڵێت ته‌نها له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا نزیكه‌ی سێ به‌شی په‌نابه‌ره‌كان نیوه‌ی هاوكارییه‌كانیان بۆ خۆراك كه‌مبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆیی سوریا كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی ده‌ستبه‌جێ پێویستی به‌ 4 ملیارن و 500 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا تا بتوانێت هاوكارییه‌كانی بۆ په‌نابه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە رٍێی بەرنامەیەكی ئیسرائیلییەوە ژمارەیەك دەوڵەت سیخوڕییان بەسەر كەسایەتییەكانەوە كردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستی جیهانیی داوا لە چین دەكات هاوكار بێت لە هۆكاری گواستنەوەی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆل ستریت جۆرناڵ: مانەوەی هێزە ئەمەریكییەكان لە عێراق تەنیا بۆ پشتیوانیی لۆجێستیی و هەواڵگریی دەبێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بزوتنەوەی تاڵیبان: ئەمریكا بۆردومانی هێزەكانی كردووین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژكارێكی تره‌مپ، به‌تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن و سیخوڕی بۆ ئیمارات، ده‌ستگیركرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تایوان...هۆشداریی لە روودانی شەپۆلێكی نوێی لافا و زریان دەدرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ١٠٦ بەشداربووی ئۆڵۆمپیاتی تۆكیۆ تووشی كۆرۆنا بوون

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌له‌مێك به‌ 45 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێرئاو كه‌وت

سەرەتا