19/06/2021
284 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا.. شەپۆلێكی گەرما ویلایەتەكانی ڕۆژئاوای گرتووەتەوە و دۆخی لەناكاو ڕاگەیەندراوە
پهیام
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بەهێزی گەرما
ویلایەتەكانی رۆژئاوای ئەمریكا-ی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە دۆخی لەناكاو لە چەند ناوچەیەك
راگەیەندراوە.
خزمەتگوزاری كەشناسی ئەمریكا، هۆشداری لەوەدا
ئەو شەپۆلە بەهێزەی گەرما كە رۆژئاوا و باشووری وڵاتی گرتووەتەوە مەترسی ئەوەی هەیە
ببێتە هۆی گیانلەدەستدان.
هەروەها لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا كە زۆرترین
كاریگەری شەپۆلی گەرماكەی لەسەرە دۆخی لەناكاو راگەیەندراوە.
لەو بارەیەوە گاڤین نێوسەم پارێزگاری كالیفۆڕنیا،
رایگەیاند پلەی گەرما لە ناوەندی ویلایەتەكەدا گەیشتوەتە 43 پلە و ئەمەش مەترسی لەسەر
سیستمی كارەبا دروست كردوە هەربۆیە دۆخی لەناكاو لەو ویلایەتەدا راگەیەندراوە.
هاوكات پارك ویلیامس زانای كەشناسی لە زانكۆی
كالیفۆڕنیا، لەو بارەیەوە باسی لە وشكەساڵی ناوچەكە كرد و رایگەیاند شەپۆلێكی زۆر
بەهێزی گەرما لە ناوچەكانی رۆژئاوایە، بەهۆی وشكی زەویشەوە ڕەوشەكە تابێت خراپتر دەبێت.
ئەگەر هەیە هەتا كۆتایی هاوین پێنج شەپۆلی گەرمای بەهێزی لەمشێوەیە ببینین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە