19/06/2021 782 جار خوێنراوەتەوە

شاندێكی كۆمەڵی دادگەری سەردانی نوسینگەی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)ی كرد

په‌یام

بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كۆنگرەی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)، شاندێكی كۆمەڵی دادگەری سەردانی نوسینگەی ئەو پارتەی كرد لە هەولێر.

شاندێكی كۆمەڵ بەسەرپەرشتی شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجمەنی باڵا و هەریەك لە حاجی هێمن هەولێری و عبدالكریم واحید ئەندامی پەیوەندیەكانی كۆمەڵ، سەردانی پارتی دۆزی كوردی توركیایان كرد و لەلایەن ژماریەك لەئەندامانی سەركردایەتی هوداپار پێشوازیان لێكرا .

بەبۆنەی تەواوبوونی كارەكانی كۆنگرەی حزبەكەیان، وەفدەكەی كۆمەڵ پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ئەو پارتە كردن هەروەك هیواشیان خواست كۆنگرەكەیان ئیجابی و سەركەوتوو بووبێت، تاكو خزمەت بەگەل و نیشتیمان و ئاینەكەیان بكات ، لەهەمانكاتدا كاری سیاسی و رێكخراوەیی بارودۆخی سیاسی ناوچەكەو شێوازەكانی لەبەرچاو بگرن.

هاوكات هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكان و زەروریەتی پێكەوە ژیانی كۆمەڵگەی كوردەواری و یەكریزی كورد كردەوە .

هەروەها هیوایان خواست كورد لە هەمووشوێنێك بەسەربەرزی و خۆشگوزەرانی بژی و سود لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەربگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • 24/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 20/10/2026

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا