5 رۆژ پێش ئێستا 369 جار خوێنراوەتەوە

بابل.. ته‌رمی ده‌یان كه‌س به‌ خاك سپێردران

په‌یام

ته‌رمی ده‌یان كه‌س كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ پزیشكی دادوه‌ریی شاری بابلی باشووری عیراق هه‌ڵگیرا بوون، به‌بێ ناسینه‌وه‌ی كه‌سوكاریان به‌ خاك سپێردران.
 ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانێتیی سوننه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كاتی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشدا ڕفێندراون. 

به‌رپرسانی سوننه‌، گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی شیعه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، سه‌دان كه‌سیان له‌ ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌كان ڕفاندووه‌ كه‌ تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌. 

ئه‌حمه‌د جبووری، ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانێتیی سوننه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێت، ته‌رمی 31 كه‌س به‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ناسراون، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه‌یان به‌ بێ‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان له‌ پارێزگای بابل به‌ خاك سپێردراون. 

به‌ وته‌ی جبووری زۆرینه‌ی ته‌رمه‌كان پیاون و له‌نێویشیاندا ژماره‌یه‌ك منداڵ و ئافره‌ت هه‌ن، كه‌ به‌شێكیان له‌ناو سندووقی میوه‌دا هه‌ڵگیراون. 

ده‌زگای خێرخوازیی زه‌هرا كه‌ ده‌زگایه‌كی ناحكوومییه‌، ته‌رمی ئه‌و 31 كه‌سه‌ی له‌ فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی بابل وه‌رگرتووه‌ و دواتر به‌ خاك سپێردارون. 

پێشتر هاوپه‌یمانێتیی سوننه‌ ڕایگه‌یاندبوو، دوو هه‌زارو 200 كه‌س له‌ ناوچه‌كانی ڕزازه‌ و جه‌رف سه‌خر، له‌ لایه‌ن گرووپێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ ڕفێندراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی بوردومانی فڕۆكه‌كانی رووسیا 33 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئیدلب كوژران و برینداربوون

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا له‌لایه‌ك سزای ئێران ده‌دات و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ داوای دانوستان ده‌كات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌پارێزگای هاتای توركیا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا دەستبەسەر ٤٠ كیلۆگرام تلیاك گیرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا نزیكەی 124 هەزار هاووڵاتیی سووریا ئاوارەبوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆك وەزیرانی عێراق: هیچ فڕۆكەیەك بۆی نییە بەسەر ئاسمانی وڵاتدا بسووڕێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاش هه‌ژده‌ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئاك پارتی، هه‌وڵی دروستكردنی حیزبێكی نوێ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی فێركاری كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی سه‌رۆككۆماری عێراق: ڕوفاتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌نفالكراوه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ به‌غدا

سەرەتا