19/06/2021
314 جار خوێنراوەتەوە
رووسیا.. بەهۆى بەتوندى نیشتنەوەى فڕۆكه‌یه‌ك نۆ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو ١٥ى دیکەش برینداربوون
پەیام
له ئاكامی به توندی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له ناوچه‌ی كه‌مه‌رۆڤۆی هه‌رێمی سیبریا له رووسیا كه ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی په‌ڕه‌شووتی له‌نێودابوون، نۆ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی رووسیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی بزوێنه‌ر سووكی جۆری L-410كه ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی په‌ڕه‌شووتی له‌نێودابوون، له كاتی به‌ڕێكه‌وتنیدا یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
له كاتێكدا تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌وڵیان ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی لێ به‌ڕێ كه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی به توندی نیشتنه‌وه فڕۆكه‌كه كه‌وتووه به‌سه‌ر لای چه‌پیدا.
له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا نۆ سه‌رنشینی ناو فڕۆكه‌كه گیانیانله‌ده‌ست داوه كه دووانیان فڕۆكه‌وان بوون، ١٥ سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌یش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە