5 رۆژ پێش ئێستا 131 جار خوێنراوەتەوە

به‌ریتانیا ئاماده‌یه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌شتییه‌ ڕاگیره‌وه‌كه‌ی ئێران بكات

په‌یام

ئێران ڕایگه‌یاند: به‌ریتانیا ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌شتییه‌ ڕاگیره‌وه‌كه‌ی ئێران له‌ جه‌به‌ل تاریق نیشان داوه‌. 

جه‌لیل ئیسلامی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای به‌نده‌ر و ده‌ریاوانیی ئێران، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی ده‌ریاوانی، ڕایگه‌یاند: به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌شتی گرێس یه‌كی ئێرانی ده‌ربڕیوه‌ و، له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ردوو وڵات چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان ئاڵوگۆڕ كردووه‌. 

جه‌لیل ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ڕاگرتنی كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی واقعی بووه‌ و، هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئازادكردنی به‌رده‌وامه‌. 

چواری ته‌مموزی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی به‌ریتانیاوه‌ له‌ جه‌بله‌تاریق كه‌شتیی گرێس 1 ی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و 19 ته‌مموزیش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك، كه‌شتیه‌كی به‌ریتانیی له‌كه‌نداو له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانیه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا. تا ئێستاش ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی بوردومانی فڕۆكه‌كانی رووسیا 33 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئیدلب كوژران و برینداربوون

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا له‌لایه‌ك سزای ئێران ده‌دات و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ داوای دانوستان ده‌كات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌پارێزگای هاتای توركیا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا دەستبەسەر ٤٠ كیلۆگرام تلیاك گیرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا نزیكەی 124 هەزار هاووڵاتیی سووریا ئاوارەبوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆك وەزیرانی عێراق: هیچ فڕۆكەیەك بۆی نییە بەسەر ئاسمانی وڵاتدا بسووڕێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاش هه‌ژده‌ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئاك پارتی، هه‌وڵی دروستكردنی حیزبێكی نوێ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی فێركاری كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی سه‌رۆككۆماری عێراق: ڕوفاتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌نفالكراوه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ به‌غدا

سەرەتا