5 رۆژ پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

میری قه‌ته‌ر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد

په‌یام

میری قه‌ته‌ر، نامه‌یه‌كی له‌ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان پێ گه‌یشت و، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد. 

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی قه‌ته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی میری قه‌ته‌ر كۆبووه‌ته‌وه‌. 
به‌پێی ئاژانسه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زه‌ریف نامه‌یه‌كی حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆككۆماری وڵاته‌كه‌ی ڕاده‌ستی میری قه‌ته‌ر كردووه‌، كه‌ تیادا جه‌خت له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه‌. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ كراوه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بخرێته‌ ڕوو. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران (ئیرنا) بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر دیدی ئێران بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ كردووه‌ته‌وه‌. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی بوردومانی فڕۆكه‌كانی رووسیا 33 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئیدلب كوژران و برینداربوون

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا له‌لایه‌ك سزای ئێران ده‌دات و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ داوای دانوستان ده‌كات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌پارێزگای هاتای توركیا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا دەستبەسەر ٤٠ كیلۆگرام تلیاك گیرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا نزیكەی 124 هەزار هاووڵاتیی سووریا ئاوارەبوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆك وەزیرانی عێراق: هیچ فڕۆكەیەك بۆی نییە بەسەر ئاسمانی وڵاتدا بسووڕێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاش هه‌ژده‌ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئاك پارتی، هه‌وڵی دروستكردنی حیزبێكی نوێ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی فێركاری كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی سه‌رۆككۆماری عێراق: ڕوفاتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌نفالكراوه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ به‌غدا

سەرەتا