5 رۆژ پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌ت ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی كۆچبه‌ران ده‌بڕێت و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێ نادات

په‌یام

حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ هه‌موارێكی یاسایی هاوكارییه‌كان بۆ كۆچبه‌ران ده‌بڕێت و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێ نادات. 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، هه‌مواره‌كه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ بپارێزێت كه‌ بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت دابینكراون. 
به‌پێی هه‌مواره‌كه‌، هاوكاریی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆچبه‌رانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بڕدرێت و، مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ (ئیقامه‌)ش به‌ كۆچبه‌ران نادرێت. 

كۆشكی سپی ده‌ڵێت "ئه‌م هه‌نگاوه‌ وا ده‌كات ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دێنه‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و پشت به‌ هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌ستن". 
ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئیدی ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و هاوكاریی خۆراك و شوێنی مانه‌وه‌ بۆ كۆچبه‌رانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاوه‌ ده‌سته‌به‌ر ناكرێت و، مامه‌ڵه‌ی به‌هاووڵاتیبوونیش بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ناكرێت كه‌ له‌ئێستادا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بنێردرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان. 

وه‌كو كۆشكی سپی جه‌ختی لێ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ له‌ ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی و ئۆپۆزسیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستوورییان بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر واژۆكرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پێویسته‌ هیندستان و پاكستان گرژییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆنگ كۆنگ.. خۆپیشاندان دژ به‌ پرۆژه‌ یاسای ڕاده‌ستكردنی تاوانباران به‌ چین به‌رده‌وامه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییەکەی ده‌ركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بیر لە كڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 26 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زریان‌و گەردەلوولی بەهێز لە ژاپۆن ماڵ بە سەدان هەزار كەس چۆڵ دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات بە بەرژەوەندیی دۆسیەكەی بڕیار بدات

سەرەتا