پێش 1 هەفتە 319 جار خوێنراوەتەوە

نه‌رویج.. یه‌كه‌م دادگایی ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر مزگه‌وتێك

په‌یام
یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی ئه‌و گه‌نجه‌ سپیپێسته‌ نه‌رویجییه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر مزگه‌وتێك له‌ ئۆسلۆ و تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی زڕخوشكێكی. 

فیلیپ مانشاوسی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ سه‌نته‌ر و مزگه‌وتی نووری ئیسلامی له‌ بایرۆمی ڕۆژئاوای ئۆسلۆ كردبوو، له‌ دادگای ئه‌و شاره‌ به‌ ڕووخسارێكی شینهه‌ڵگه‌ڕاوه‌وه‌ ده‌ركه‌وت. 

ئه‌و گه‌نجه‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتن و تیرۆری دراوه‌ته‌ پاڵ. 
ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ فلیپ مانشاوس ته‌قه‌ی له‌ سه‌نته‌ر و مزگه‌وتی نووری ئیسلامی كرد. پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵی پاكستانی به‌ ناوی محه‌مه‌د ڕه‌فیق، توانیی ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ستگیر بكات و چه‌كه‌كه‌ی لێ بستێنێت، كه‌ دواتر ئه‌و پیاوه‌ پاكستانییه‌ له‌ نه‌رویج وه‌ك قاره‌مان ناوبانگی ده‌ركرد. 

پاش ڕووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیستی نه‌رویج له‌ ماڵی ئه‌و گه‌نجه‌دا ته‌رمی زڕخوشكه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌كه‌یان دۆزییه‌وه‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كاتی هێرشه‌كه‌ی فلیپدا سێ كه‌س له‌ناو مزگه‌وتی نووری و سه‌نته‌ره‌ ئیسلامییه‌كه‌دا بوون. ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڵێن گه‌نجه‌كه‌ چه‌ندین چه‌كی پێ بووه‌ و، به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردوو. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە هۆكاری تێكدانی دانوستانەكانی واشنتۆن‌و پیۆنگ یانگ دەزانێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستانی نێوان ئەمریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر دەستیپێكردەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌مه‌ن.. شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەنجومەنی ڕاگوزەر و حكومەتی شەرعی دا ڕوویدا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودان.. یەكەم سەرۆك وەزیرانی راگوزەر سوێندی خوارد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ به‌ چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش؛ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا له‌ ترسی ژێرئاوكه‌وتن، پایته‌خته‌كه‌ی له‌ جاكارتا ده‌گوازێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی بۆ كڕینی دورگه‌ی گرینلاند؛ تره‌مپ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دانمارك دواخست

سەرەتا