16/06/2021
641 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
په‌یام
دوای سه‌فه‌رێكی 20 ڕۆژه كه له به‌رواری، 26/5/2021 مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (16/6/2021) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ له‌ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له‌وسه‌دانه‌یدا بۆ به‌ریتانیا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی چاوی به‌ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ له سنووری مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌ران كه‌وت‌و، ژماره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌رمیی‌و نافه‌رمیی له‌گه‌ڵ جالییه‌ی كوردیی له‌و وڵاته ئه‌نجامداو، له‌ومیانه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو، چاویشی به‌سه‌رۆكی پارێزگاری شاری (لیدز) كه‌وت‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە