پێش 1 هەفتە 129 جار خوێنراوەتەوە

هه‌شته‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا كۆتاییهات

په‌یام

هه‌شته‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاشتیی نێوان بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌مریكا له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كۆتایی هات و، ئاماژه‌ به‌ هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌. 

زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ڕایگه‌یاند "دانوستانه‌كان بنیاتنه‌ر بوون و، شاندی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ڕاوێژ ده‌كه‌ن". 

ڕۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی ڕابردوویش ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دوا پێشهاتی دانوستانه‌كانی ئاشتیی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاتووێ كرد. 

له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا زاڵمای خه‌لیلزاد وه‌كو نوێنه‌ری ئه‌مریكا، دانوستانه‌كانی ئاشتیی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ست پێ كردووه‌، به‌لێم تا ئێستا نه‌گه‌یشتوون به‌ ئه‌نجام. یه‌كێك له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی تاڵیبان كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌ ئه‌فغانستان. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا بە تەواوی دەستی بەسەر شارۆچكەیه‌كی باشووری ئیدلبدا گرت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران تەنیا هه‌شت وڵاتی كەنداو بە بەرپرسیار لە پاراستنی ئاوی كەنداو ده‌زانێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەدەپە داوا لە دەوڵەتی توركیا دەكات لە دانانی قەییوم بۆ سێ شارە كوردییەكە پاشگەزبێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی هۆشداریی توند بە قەوارەی ئیسرائیل

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی ده‌كه‌ن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا دەستڕێژی تەقەی لە یەكێك لە خاڵە چاودێرییەكانی توركیا لە ئیدلب، كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی بە یاسا و ئاڕاستەكانی حكومەتی عێراقیەوە دووپاتكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كوژرانی شه‌ش چه‌كداری داعشی له‌ پارێزگای دیاله‌ ڕاگه‌یاند.

سەرەتا