پێش 1 هەفتە 100 جار خوێنراوەتەوە

مه‌ككه‌.. حاجییانی ماڵی خوا به‌رده‌وامن له‌ ره‌می جه‌مه‌رات

په‌یام

ئه‌مڕۆ له‌ سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا حاجییانی ماڵی خوا به‌رده‌وامن له‌ ره‌جمكردنی هه‌ر سێ جه‌مه‌ره‌ی بچوك و ناوه‌ندو گه‌وره‌.

له‌دوای ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین روكنی حه‌ج كه‌ مانه‌وه‌یه‌ له‌ خاكی عه‌ره‌فات، دواتر حاجییانی ماڵی خوا له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا ره‌می جه‌مه‌ره‌ی كوبرایان كرد.
له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنیشدا حاجییان ره‌می هه‌ر سێ جه‌مه‌ره‌ی بچوك و ناوه‌ندو گه‌وره‌یان به‌ ئه‌نجام گه‌یاند، ئه‌مڕۆش له‌ سێیه‌م رۆژی جه‌ژندا به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌مان كرداریان ئه‌نجامدایه‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری حاجییان (ئه‌وانه‌ی كه‌ زوو بۆ وڵاتانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌)  كۆتایی به‌ ره‌می جه‌مه‌رات ده‌هێنن و دواتر به‌ ته‌وافی ماڵئاوایی پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵیان به‌ پایان ده‌گه‌یه‌نن.

 هه‌ر حاجییه‌كیش ئه‌گه‌ر په‌له‌ی زوو گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت، بۆ سبه‌ینێش له‌ چواره‌م رۆژی جه‌ژندا ره‌می هه‌ر سێ جه‌مه‌ره‌ی بچوك و ناوه‌ندو گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و دواتر به‌ ته‌وافی ماڵئاوایی كۆتایی به‌ مه‌راسیمی حه‌جی ئه‌مساڵیان ده‌هێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە هۆكاری تێكدانی دانوستانەكانی واشنتۆن‌و پیۆنگ یانگ دەزانێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستانی نێوان ئەمریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر دەستیپێكردەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌مه‌ن.. شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەنجومەنی ڕاگوزەر و حكومەتی شەرعی دا ڕوویدا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودان.. یەكەم سەرۆك وەزیرانی راگوزەر سوێندی خوارد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ به‌ چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش؛ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا له‌ ترسی ژێرئاوكه‌وتن، پایته‌خته‌كه‌ی له‌ جاكارتا ده‌گوازێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی بۆ كڕینی دورگه‌ی گرینلاند؛ تره‌مپ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دانمارك دواخست

سەرەتا