13/08/2019
452 جار خوێنراوەتەوە
توركیا رێگەیدا ئۆجالان لەزیندانەوە چاوی بەئەندامانی خێزانەكەی بكەوێت
پهیام
حكومهتی تورکیا رێگەیدا عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانەوە چاوی بە ئەندامانی خێزانەکانیان بکەوێت.
لهبارهی ئهو سهردانهوه نوسینگەی مافەکانی (ئەسرین) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا رێگە دراوە کە بریکارەکانیان (عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کونار، حامیلی یەڵدرم و ڤەیسی ئاکتاش) لە بەندیخانەی ئیمڕاڵی لەچوارچێوەی دیداری بنەماڵەکانیاندا چاویان بە ئەندامانی خێزانەکانیان بکەوێت.
ههفتهی رابردوو عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند: دەتوانێت لەماوەى یەک هەفتەدا تەواوى کێشەکانی نێوان پهكهكهو حكومهتی توركیا چارەسەر بکات و کۆتایى بە ئەگەرى شەڕ بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە