15/06/2021
561 جار خوێنراوەتەوە
له‌نده‌ن.. مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئیسلامیی ده‌كات
په‌یام
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شانشینی یه‌كگرتوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15/6/2021) مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ مامۆستا سامان ڕه‌باتیی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌رنده‌رانی كۆمه‌ڵ‌و، د. ئیبڕاهیم موحه‌ممه‌د عه‌زیز ڕاوێژكاری سه‌رۆك له‌شاری له‌نده‌ن، سه‌ردانی ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئیسلامیی لە لەندەن کرد کە لەناو مزگه‌وتی ناوەندی لەندەندا کارەکانیان بەڕێوەدەبن، له‌لایه‌ن د. ئه‌حمه‌د ئه‌لدوبیانیی بەڕێوبەری گشتیی ناوەندەکەوە بەگەرمی پێشوازیی له سەرۆکی کۆمەڵ کرد‌و لەودیدارەشدا هەریەک لە شێخ ئه‌حمه‌د کاتبی نووسەرو ڕوناکبیری ئیسلامیی‌و حازم سامه‌ڕائیی خاوه‌نی دار الحیكمه‌ی له‌نده‌نیی بەشداری ئەودیدارەبوون.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا باس له ئیش‌و كاری مزگه‌وته‌كه كرا، كه كار ده‌كات له‌پێناو گه‌یاندن‌و ناساندنی ئیسلام به هه‌موولایه‌ك‌و، هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی درووستكردن له‌گه‌ڵ جالییه‌ی ئیسلامیی گشتیی.
ئەمەو ئەلدوبیانی هیوای خواست پەیوەندییەکانی سەرۆکی کۆمەڵ‌و ناوەندەکەیان زیاتر بەرەو پێش بەرن‌و ئامادەیی خۆیانیان دەربڕیی بۆ هەموو هاوکاریی‌و هەماهەنگیەکی فیکریی‌و ڕۆشنبیریی.
ناوەندی ڕۆشنبیریی ئیسلامیی لە لەندەن ناوەندێکی گرینگەو پێگەی تایبەتی خۆی هەیە بۆ پەیوەندیی لەگەل هەموو جالییە جیاوازەکان کە لە بەریتانیا بوونیان هەیە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە