15/06/2021
561 جار خوێنراوەتەوە
له‌نده‌ن.. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌ران كۆده‌بێته‌وه
په‌یام
له‌دوا وێستگه‌ی كاروچالاكییه‌كانییداو له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/6/2021 مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا سامان ڕه‌باتیی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند له‌گه‌ڵ ستافی مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كۆبۆوه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی هه‌وڵ‌و ماندووبوونی ئاماده‌بوان كرد، كه له‌ڕۆژانی ڕابردوو ماندوو نه‌ناسانه ئاماده‌ییان هه‌بووه له‌سه‌رجه‌م كاروچالاكییه‌كانییدا بۆ ئه‌م وڵاته.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته سه‌ر دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی، سیاسه‌ت‌و تێڕوانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ پێشهاته‌كان بۆ ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه خسته‌ڕوو.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌كردن له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری كاروباری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان له هه‌نده‌ران، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ داكۆكیی له‌سه‌ر گرنگییدان به‌لایه‌نی ئیمانیی‌و به‌هێزكردنی لایه‌نی ڕووحیی‌و مه‌عنه‌ویی كردوه‌و، داواشی لێ‌كردن ببنه هه‌وێنی ته‌بایی‌و برایه‌تیی له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك به‌گشتیی‌و، جالییه‌ی كوردیی به‌تایبه‌تیی‌و ببنه نموونه‌ی سه‌رمه‌شبوون.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌رك‌و ڕۆڵی مه‌ڵبه‌ندی هه‌نده‌رانی به‌رز نرخاند كه له‌سنووری به‌رفراوانی كاروچالاكییان درێغیان نه‌كردوه، له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كاروباری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی گرینگی ئاڕاسته كردن‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌هه‌وڵ‌و ماندووبوونی ئێوه‌و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌و قۆناغی باشی بڕیوه‌و به‌رده‌وامه له‌هه‌نگاونان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر گوێی گرت له تێبینیی‌و پێشنیار‌و سه‌رنجی ئاماده‌بوان‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه‌و، ئاماده‌بوانیش به‌ڵینی وه‌فادارییان دووپات كرده‌وه كه هه‌ر ڕاسپارده‌و ڕێنماییه‌ك له‌حیزبه‌وه بێته خوار جێبه‌جێی ده‌كه‌ن‌و هیچ كات درێغی ناكه‌ین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە