13/08/2019
552 جار خوێنراوەتەوە
كه‌لار.. له 2 رووداوی هاتوچۆدا 2 كه‌س بوونه قوربانیی
په‌یام
ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی رزگاری قه‌زای كه‌لار له رووداوێكی هاتوچۆدا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا، هاوكات لەسەر رێگای كەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو شۆفێرەكەی برینداربوو.
وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ 13ی 8ی 2019 له ڕووداوێکى هاتوچۆدا ترکتۆرێک كه‌وت بەسەر گەنجێک بەناوى (شاهۆ هیجران ته‌مه‌ن 17 ساڵ) و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و گه‌نجه له كاتی کێڵانی زەوى لە گوندەکەیان گوندى قەرێتاغ، تراکتۆرەکەیان بەسەریدا کەوتووەو دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.
هاوكات هه‌ر ئەمرۆ لەسەر رێگای كەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاو له ئاكامدا شۆفێرەكەی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە: ئەمڕۆ لەسەر رێگای كەلار - دەربەندیخان لە نزیك ناوچەی گەزەڵان رووداوێكی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بە سوكی بریندار بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە