14/06/2021
638 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان سوپاسی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ده‌كات
پەیام
سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان سوپاسی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ده‌كات كه ڕۆڵی به‌رچاوی له به‌رگری له ده‌ستگیركراوه‌كانى بادینان هه‌بووه.
به‌شدار حه‌سه‌ن له میانی به‌شداریكردنیدا له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام وتی: سوپاسی تایبه‌تمان بۆ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌یه كه له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا له به‌ریتانیا به‌رگری له ده‌ستگیركراوه‌كان كردووه و به گه‌رمی باسی ئه‌و دۆسیه‌ی كردووه.
به‌شدار حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه مامۆستا عه‌لی باپیر كه ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌ڕمی له به‌ریتانیایه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته باسی له دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوانی بادینان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نابێت دادگاكان بۆ مه‌رامی كه‌سی و حزبی به‌كار بهێندرێن و تۆڵه‌یان پێ بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشتریش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جه‌یمس پۆرنتۆن كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت بێ لایه‌نانه دۆسیه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه‌ی كه به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له زیندان توند كراون یه‌كلا بكرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە