5 رۆژ پێش ئێستا 427 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی.. بایرن گواستنەوەی هێرشبەرێکی ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گواستنەوەی ئیڤان پریسیچی کرواتی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ڕاگەیاند.

 لە وێبسایتی تایبەت بە خۆی یانەی بایرن میونخ ئەوەی ئاشکرا کرد توانیویانە لەگەڵ ئینتەرمیلان بۆ گواستنەوەی پریسیچ بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە بە خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە یاری بۆ یانەکەیان دەکات.

یانە باڤارییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە لە کۆتایی وەرزدا مافی کڕینەوەی یاریزانە کرواتییەکەیان دەبێت، لە لێدوانێکیشیدا پریسیچ بەڵێنی دا بەهەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بەرزترین ئاست لەگەڵ پاڵەوانی بۆندس لیگا پێشکەش بکات.

پریسیچ پێش ئەوەی پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات لە خولی ئەڵمانی یاری بۆ یانەی بوروسیا دۆڕتمۆند کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆچیتینۆ وەڵامی گواردیۆلا دەداتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردۆلا لە ڤار بێزارە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕامۆس ئامانجی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی نوێ ئاشکرا دەکات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کاتی دەستپێکردنەوەی خولی نایابی کوردستان ڕاگەیەندرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤیدیۆ.. وەک هەمیشە دۆکۆڤیچ لە یاریگادا هەمووان سەرسام دەکات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤاڵڤێردی هۆکاری تێکچوونی پلانەکەی ئاشکرا دەکات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    جۆكۆڤیچ گەیشتە نیوەی كۆتایی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستی کۆتینۆ بۆ بایرن میونخ ئاشکرا دەبێت

سەرەتا