14/06/2021
1191 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی هەڵەبجە: رروداوه‌كه خۆكوژی بووه
په‌یام
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە، سه‌باره‌ت به رووداوی گیان له ده‌ستدانی گه‌نجێك له‌و پارێزگایه، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن: سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ڕووی داوه گه‌نجێكی له‌دایك بووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته پاركه‌كه و دووباخه‌وانی لێبوه دوای سڵاو كردن له باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی ڕوداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه كه‌سێكه به‌ناوی (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه ڕوداوه‌كه ڕوداوێكی خۆكوژی بوه و له ڕیگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بووه"
ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن:" لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه، هاولاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ین كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه ڕوداوه‌كه ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە