5 رۆژ پێش ئێستا 324 جار خوێنراوەتەوە

ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە


له‌ ماڵپەری (تێك ئای) وه‌رگیراوه‌

بە كوردی بە كورتی… 

لە كاتی بەكارهێنانی ئینتەرنێتدا، هیچ كاتێك و هیچ كەسێك ناتوانێت دڵنیایی %100 پێبدات، واتە هیچ كەس ناتوانیت بڵێت من سەدا سەد پارێزراوم، یاخود من هاكك ناكرێم، نەخێر شتی وا نییە، كۆمپیوتەر، تابلێت، مۆبایل، ئامێرە هۆشمەندەكانی تر، هیچیان دڵنیایی تەواو نادەن بە خاوەنەكەی.

لە هەر كاتێك مەبەستیان بێت دەتوانرێت سیخوریت بەسەرەوە بكرێـت، جا لە لایەن كۆمپانیای بەرهەمهێنەر، خاوەن تۆڕی ئینتەرنێت، یان هاككەر.

ئێستا تێگەیشتن هیچ شتێك جێگای متمانە نییە لە ئینتەرنێت، بەڵام لێرە پرسیارێكی دیكه‌ دێتە ئاراوە، ئەویش ئەوەیە، بۆچی هەندێك كەس زوو هاك دەكرێت و هەندێكی تریش درەنگ هاكك دەكرێت؟

وەڵامەكەی زۆر ئاسانە، ئەویش دەگەڕێتەوە سەر زیرەكی بەكارهێنەری ئینتەرنێت، هەروەها زیرەكی هاككەرەكە.
زۆر ئاساییە ئیستا من كە ئەو بابەتە دەنووسم، هاكك كرابم، بێ ئەوەی ئاگادار بم.

پرسیارێكی تر، چۆ هاك ئەكرێم؟ روونتر بڵێم چۆن ئەكاونتی فەیسبووكەكەم هاك ئەكرێت؟

ئەمەشیان وەڵامەكەی ئاسانە، یان ئەوەتا لینكی پەڕەی تەزویرت كردووه‌تەوە، یان بەرنامەیەكت دابەزاندووە كە فایلی ڤایرۆسی لەگەڵ دەمج كرابێت، یان سەردانی ماڵپەرێكت كردووە كە سێرڤەری لەگەڵ دەمج كرابێت، وە زۆر ڕێگای تر.

فەیسبووك چی دەكات بۆ پاراستنی تۆ؟

لەوانەیە بپرسیت فەیسبووك چیم بۆ دەكات بۆ ئەوەی پارێزراو بم لە هاك كردن؟

فەیسبووك زۆرترین خزمەتگوزاری پاراستنت پێشكەش دەكات، بۆ ئەوەی هاكك نەكرێیت، بەڵام ئێمە شارەزاییمان نییە، ئەوانیش:
1- داوات لێدەكات كە ژمارەی مۆبایل داخیل بكەیت، بۆ ئەوەی هەر كاتێك یەكێك ویستی بێتە نێو فەیسبووكەكەت، ئەوا كۆدی نهێنی بۆ مۆبایلەكەت بێت.
  
2- باشە لەوانەیە بپرسیت من مۆبایلم نییە، چی بكەم؟
فەیسبووك خزمەتگوزاری (هاوڕێ متمانە پێكراوەكان)ی هەیەو ئەتوانیت 3 هاوڕێ هەڵبژێریت، لەهەر كاتێكدا تۆ هاككرایت، راستەوخۆ پاسۆردەكەت بۆ ئەم هاوڕوێیانەت دەچێت و دەتوانیت ئەم ئەكاونتە وەربگریتەوە.
 
3- ئێستا لەوانەیە بڵێیت، من مۆبایلم نییە، هاوڕێی متمانە پێكراوم نییە، ئەی چ بكەم؟
فەیسبووك خزمەتگوزاریەكی تری هەیە بە ناوی (ئەپلیكەیشنی ژمارە نهێنی).
ئی باشە ئەو خزمەتگوزارریە چیە؟
ئەم خزمەتگوزاریە ڕێگات پێدەدات، جگە لە پاسۆردی سەرەكی، بە ئارەزووی خۆت چەند پاسۆردت دەوێت، ئەوا بۆ فەیسبووكەكەت دایبنێت و راستەوخۆ بۆشت تەشفیر ئەكات، بۆ نمونە گەر بنووسیت
xoshnaw ئەوا پاسۆردەكەت لای هاككەرەكە به CDFHDJFBGFKFNFNF دەر ئەكەوێت …
 
چی تر ماوە باسی بكەین ؟
من لینك ناكەمەوە، ژمارە مۆبایلشم داناوە، خزمەتگوزاری هاوڕێ متمانە پێكراوەكان م كارا كردوە، هەروەها جگە لە پاسۆردی خۆم، 5 پاسۆردی ترم بۆ فەیسبووك داناوە، واتە هاككەرەكە پێویستە هەر 6 پاسۆردەكە بزانێت، ئیتر ئەتوانم بڵێم سەدا سەد دڵنیام لە فەیسبووكەكەم؟

زۆر بە دڵنیاییەوە وەڵامەكەی نەخێرە، وەك سەرەتا وتم هیچ شتێك جێگای دڵنیایی تەواو نییە، بەڵام دەتوانیت ئەوە بڵێێن كە تا رادەیەكی ئێجگار زۆر فەیسبووكەكەت جێگای متمانەیە و دوورە لە هاككردن …

ئێستا ئەم خزمەتگوزاریانەی باسمان كرد، كارایان بكە و تا رادەیەكی زۆر دلنیابە لە مەترسی هاككردن.

ان شاءاللە لە دەرفەتێكدا چۆنیەتی دانانی 6 پاسۆرد بۆ فەیسبووك و كاراكردنی خزمەتگوزرای هاوڕێ متمانە پێكراوەكانتان بۆ رووندەكەمەوە ..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 2 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا