5 رۆژ پێش ئێستا 266 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی


له‌ ماڵپەری (تێك ئای) وه‌رگیراوه‌

لە دوای ئەو بڕیارەی کە لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا – دۆناڵد تڕامپ – ەوە دەرچوو ،تیایدا تۆمەتی دزین و فرۆشتنی ڕاژەکانی دەولەتی ئەمریکای خستە پاڵ گەورە کۆمپانیای چینی هواوی ، بەمەش کۆمپانیای ناوبراو بە ڕاگرتنی خزمەتگوزاریەکانی سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید کە گشت مۆبایل و ئامێرەکانی هواوی کاری پێ ئەکرد زەرەرێکی زۆری کرد و نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی. 

هەر لەدوای ئەم سزایەی کە سەرۆک کۆماری ئەمەریکا خستیە پاڵ کۆمپانیای هواوی لە دانیشتنێکی تایبەتا بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی هەواڵی ڕاگەیاندنی سیستمێکی نوێی جێگرەوەی ئەندرۆیدی خستە گەڕ. 

شایەنی باسە لەم چەند ڕۆژەی رابردوو لە کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدانی هواوی بە ناوی HDC 2019 کۆمپانیای ناوبراو نوێترین سیستمی کارپێکەری خۆی بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی تری وەک سەیارە و لاپتۆپ و تەلەفزین ڕاگەیاند بە ناوی HarmonyOS ، لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە کۆمپانیای هواوی ڕاگەیاند کە ئەم سیستمە نوێیە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بۆ یەکەمجار لەسەر ئامێری Honor TVs بەگەڕ ئەخرێ کە سەر بە کۆمپانیای هواوی چینییە و ڕاشی گەیاند کە ئەم سیستمە نوێیە پشتگیری ئۆپەراسیۆن و نەرمەواڵەکانی Root ناکات چونکە بە پێی باس و خواستی هواوی بێ ئەم سیستمە ئەکرێ جیاوازتر و نایابتربێ لە سیستمەکانی ئەندرۆید و دابەشکراوە بنچینەییەکانی لینۆکس کە بە ئاسانی پشتگیری گشت نەرمەواڵەکانی Root ئەکەن هەر ئەمەش وای کردووە کە سیستمەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو پارێزراو نەبن. 

لە درێژەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدانی هواوی ڕایگەیاند کە ئەم سیستمە پشتگیری زمانەکانی C و ++C و JAVA ئەکا و گەشەپێدەران و پڕۆگرامەران ئەتوانن پشت بەم زمانانە ببەستن بۆ بنیادنانی نەرمەواڵە بۆ مۆبایل و ئامێرەکانی هواوی ، ئەوەی جێگەی سەرنج بێ ئەوەیە کە سیستمی HarmonyOS ی هواوی سەرچاوە کراوەیە و هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێ کرد لەسەرەتادا لەسەر ئامێری Honor TVs کە سەر بە کۆمپانیای هواویە بەگەڕ ئەخڕێ و لە نێوخۆیی ولاتی چیندا و چاوەڕوان ئەکرێ لە دوو ساڵی داهاتوودا سیستمەکە لە هەموو جیهاندا بەردەست ببێ و لەسەر گشت ئامێرەکانی هواوی کە بەکارهێنەری ئەندرۆیدن لە وەشانێکدا سیستمەکە ئەگۆردرێ بۆ HarmonyOS و بە تەواوەتی کۆمپانیای هواوی و گۆگل کۆتایی بە گرێبەستەکەی نێوانیان دێنن. 

لە وتارێکدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنە چینیەکان بەڕێز Richard Yu بەڕێوەبەری گروپە بازرگانیەکانی هواوی دەڵێت کە “ئەم سیستمە نوێیەی هواوی بە تەواوەتی لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس جیاوازتر ئەبێت” و لە وتارێکی تایبەتیشدا بۆ وڵاتی ئەمریکا دەڵێت کە ” بە هەر هۆکارێک ڕێگربن لەبەردەم هواوی لە بەکارهێنانی ئۆپەرەیتینگ سیستمی ئەندرۆید ڕاستەوخۆ ئۆپەرەیتینگ سیستمی Harmony لەسەر گشت ئامێرەکانیان بەگەڕ ئەخرێت و چیتر سیستمی ئەندرۆید بەکار نابەن تەنانەت لەسەر مۆبایلە کۆنەکانیش”.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 2 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا