12/06/2021 2333 جار خوێنراوەتەوە

مەحمود سەنگاوی: هەموو دنیا كاول ببێت، ئامادەنیم یەك فیشەك لە دژى پەكەكە بتەقێنم

پەیام

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی  سەركردایەتی یەكێتی و فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند: لەم كاتەدا شەڕكردن لە دژی پەكەكە مەترسییەكی گەورەیە لەسەر میللەتەكەمان و ئەگەر هەموو دنیا كاول ببێت، من ئامادەنیم بڕۆم یەك فیشەك بەرەوڕووی پەكەكە بتەقێنم.

سەنگاوی، لە میانی وتارێكیدا راشیگەیاند: هەر شتێك هەبێت ناكاتە ئەوەی ئێمە شەڕی لایەنێك بكەین و كوڕی خەڵك بە كوشت بدەین، لە پێناوی ئەوەی توركیا ئافەرینمان بكات یان لایەنێكی عێراق یان لایەنی تر ئافەرینمان بكات.
وتیشی: دەبێت هەموومان بچینە سەرشەقام و شەڕی براكوژیی حەرام بكەین، شەڕی پەكەكە حەرام بكەین، لەم كاتەدا شەڕی پەكەكە خەتەرێكی گەورەیە لەسەر میللتەكەمان.

جەختیشی كردەوە: دژی شەڕی پەكەكەم و لەبەردەم هاوسەرۆكانی یەكێتیدا وتوومە، ئەگەر هەموو دنیا كاول ببێت، من ئامادەنیم بڕۆم یەك فیشەك بەرەوڕووی پەكەكە بتەقێنم، هیچ شتێك ناكاتە ئەوەی بچین یەكتری بكوژین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. جیاکردنەوەى بەشێك لە زەویی پڕۆژەیەك بۆ پڕۆژەیەكی دیكە ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتییان: حکومڕانى بەمشێوەیە ناکرێت هێشتا مووچەى مانگى پێنج نەدراوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما چوار پلە نزمدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حاجییانی پارێزگای سلێمانی گەڕانەوە و گەیشتنەوە شوێنى نیشتەجێبوونى خۆیان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی دابیننەكردنی شایستە داراییەكانیان، مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە هەڵوێست وەردەگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: هێرشەکان سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و سه‌ركۆنه‌یان دەکەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی نیگەرانی لە هێرشەكانی سەر ئێران دەربڕی

سەرەتا