پێش 1 هەفتە 104 جار خوێنراوەتەوە

هه‌فته‌ی داهاتوو حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌


په‌یام 
چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو، كاروانی یه‌كه‌می حاجیانی كوردستان بگاته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كۆی حاجیان كورد بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان. 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندووه‌: رۆژی 17ی ئەم مانگە، یەكەم كاروانی گەڕانەوەی حاجییانی كوردستان لەو ڵاتی سعودیەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات"، 
نەبەز ئیسماعیل، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌"یەكەم كاروانیش بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەبێت". 

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: پرۆسەی گەڕانەوەی تەواوی حاجییان ماوەی 15 بۆ 20 رۆژ دەخایەنێت ئەوەش كەوتووەتەوە سەر گەورەیی و بچووكی فڕۆكەكان. 
ئەمساڵ نزیكەی حەوت هەزار هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی حەج روویان لەوڵاتی سعودیە كرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو كوڕ و كچێك لە زێی بچووك‌و بەنداوی سماقوڵیدا خنكان

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هۆكاری گرانبوونی مریشك، پشتیوانی نه‌كردنی حكومه‌ته‌ له‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان"

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەتی هەرێم مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی له‌ به‌غدا وه‌رگرت ومووچەی مانگی پێنجی پێ‌ تەواو دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەكی دیكە لەو كەسانەی تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەركردووە، ڕێزیان لێ نرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی بانگەشەی بەئامانجگرتنی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محه‌مه‌د فه‌تاح سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی چاوێك و هه‌ردوو ده‌ستی؛ له‌ژیان دانه‌بڕاوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌قفی شیعی هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات موڵكه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌قفی سوننی له‌ مووسڵ، بكات به‌ ناوی خۆیه‌وه‌

سەرەتا