10/06/2021 338 جار خوێنراوەتەوە

ئەستێرەیەکی تۆپی پێ: شووتی بۆ مێسی بنێرە ئەو دەیکات بە کاڤیار

پەیام سپۆڕت

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە پیاهەڵدانی لیۆنێڵ میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەكەدا یاری بە وشە دەكات و دەڵێ: شووتیی بدە بە میسی كاڤیارت دەداتێ!

 لە دیدارێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی گریزمان ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئاماژەی بە توانای ئەو ئەستێرە ئەرجەنتییە دەکات و لە بەشێكی قسەكانیدا دەڵێت: یارییكردن لەگەڵ میسی لە نێو یاریگادا زۆر ئاسانە، تۆ(شووتیی) بۆ لیۆ بنێرە ئەو دەیكات بە كاڤیار.

گریزمان مەبەستی لەم قسەیەی ئەوەیە كە "میسی دەتوانێ پاسێكی ئاسایی بكاتە گۆڵێكی جوان".

دیارە هەموو بینەران شووتی دەناسن كە بە قسەی گریزمان وەك پاسێكی ئاساییە، بەڵام (كاڤیار) كە گۆڵە جوانەكەیە گەرای جۆرێكە لە ماسی و بە باشترین و گرانترین جۆری خۆراك دادەنرێت، کاڤیار لەبەر گرانییەكەی تەنیا سەرمایەدارە گەورەكان توانای كڕین و خواردنیان هەیە.


لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا كە ئێستا بە مەبەستی بەشداری لە پاڵەوانێتی یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدایە ڕەتیكردەوە هیچ ناكۆكی و گرفتێكی لەگەڵ لیۆنێڵ میسیدا هەبێت.




لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا