10/06/2021
335 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن زه‌وی دژی تاپۆنه‌كردنی زه‌وییه‌كانیان گردبوونه‌وه
په‌یام
له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن زه‌وی دژی تاپۆنه‌كردنی زه‌وییه‌كانیان له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه گردبوونه‌وه و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات،
ئه‌و خاوه‌ن زه‌ویانه له ماوه‌ی ڕابردوودا به هۆكاری ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان كه‌وتۆته نێو ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر و حكومه‌ت به‌ڵێنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێداون به‌وه‌ی زه‌وی تاپۆكراویان پێ بدات به‌لاَم تا ئێستا چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌ی حكومه‌ت تێپه‌ڕده‌بێت و قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه.
كێشه‌ی زه‌وی و تاپۆكردن ناو به‌ناو له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری هه‌ولێر به تایبه‌ت له نێوان خاوه‌ن موڵك و لایه‌نه په‌یوه‌نداریداره‌كاندا دروست ده‌بێت و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش گرفتی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك له ئارادا بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە