10/06/2021 610 جار خوێنراوەتەوە

تەواوی زانیاری و وردەکارییەکان لەسەر مێژووی کۆپا ئەمریکا

پەیام سپۆڕت

كوپا ئەمریكای چل وحەوتەم لەبەرازیل
كوپا كۆڕۆنای 2021!!!!.
میسی دوا كوپا دەبێت؟!
*كوپا ئەمریكا ساڵی 1910یان ساڵی 1916 دەستی پێكردووە؟!.
* كۆپا ئەمریكا كۆنترین  ودێرین ترین پاڵەوانیەتی تۆپی پێیە!
* هەڵبژاردەكانی سوارێز و میسی پێشەنگی نازناوەكانی كۆپا ئەمریكان!
* هەڵبژاردەكانی ڤینزویلا و ئیكوادۆڕ  105 ساڵە بێ نازناون!
*ئەرژەنتین لەگەڵ ئۆڕگوای نازناوەكە یەكسان دەكات؟
* ڤینزویلا وئیكوادۆڕ تا ئێستا هیچ نازناوێكیان بەدەست نەهێناوە!.
*105ساڵە كۆپا ئەمریكا بەرێوەدچێت میدیاكاری وەرزشی كوردی چ سوودی لێ بینیوە؟
زاگرۆس نانەكەلی...
پێشەكی
كۆپا ئەمریكای 2021 بەرزایل (72) كاتژمێری ماوە،واتە 13-6-بەرێوەدەچێت،هەرچەندە كاتی پاڵەوانیەتیەكە لەگەڵ كوردستان لەنێوان (8تا9) كاتژمێر لەدواوەیە،چونكە گەر یاریێك لە بەرزایل كاتژمێر (6) ئێوارە بەرێوەبچێت،لەكوردستان كاتژمێر (2تا 3) بەرە بەیان دەبێت.
بۆیە هەواداران وهاندەران وخوێندكار وقوتابیان وفەرمانبەران دەتوانن رێگا چارەیەكی زانستی و دروست بدۆزنەوە بۆ سەیركردنی ئەم پاڵەوانیەتییە،سەرەتا ئەو هەڵبژاردەی هانی دەدەی،دەتوانی تەنها سەیری یاری هەڵبژاردەكەی خۆت بكەی،هەروەها دەتوانی لە دووبارە كردنەوەی یارییەكانی تر بە رۆژ ببینیەوە،كە گەیشتە قۆناغی هەشت وچوارگۆشەی زێڕین،ئەو كات دەتوانی لە هەفتەیەك سەیری دوو یاری بكەیت،گەر كاری گرنگت نەبوو بۆ بەیانیەكەی،بۆیە پێوویستە هەموومان رەچاوی ماڵەوە و منداڵەكان بكەین،چونكە كاتەكە درەنگە ولەوانیە بێزاری و خەو زڕان و كێشەی لێ دروست بێت،چونكە هەر لەگەڵ كۆپا ئەمریكا،رێكەوتی 11-6-2021 جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەست پێ دەكات،واتە دوو رۆژ پێش كۆپا ئەمریكا،بۆیە بە رۆژ و شەو لە سەیركردنی یاری،یەكەمجار قوتابی وخوێندكارەكانمان لەوانەكانیان تووشی نمرەی باش نابن ولەوانەشە تووشی دەرنەچوون ببن،بەتایبەتی بۆ ئەو خوێندكارانەی پۆلی شەشی زانستین،بۆیە گرنگە رەچاوی بارودۆخەكەبكەن.
گەڕاڵێك بەنێو كوپا ئەمریكا
وەرزشی تۆپی پێ لەسەرەتای سەدەی بیستەم لە ئەمریكا باشوور گرنگی پێدرا،كاتێك كۆچبەر و بازرگانەكانی بە رەچەڵەك ئینگلیز كە هاتوونەتە ئەمریكای لاتینی هەنگاوی سەرەتایی ناوە بۆ ئەم مەبەستە،بەڵام دامەزرێنەر و یەكەم سەرۆكی جامی ئەمریكای باشوور (كۆمنیبۆڵ-كوپا ئەمریكا)  كە هیكتۆ رایفادافیا  ئۆڕگواییە،ئەو دەستپێشخەری كرد بۆ دامەزراندنی یەكێتی كۆنفیدڕالی كە (4) وڵات پێكهاتبوو،توانیان یەكێتی تۆپی پێی وڵاتیان دابمەزرێنن،كە ئەوانیش وڵاتانی (ئەرژەنتین و بەڕزایل و ئۆرگوای وچیلی)،كە یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور (كۆنمیبۆڵ)*كۆمنیبۆڵ پێك هێنا.
كوپا ئەمریكا بە ئیسپانی وپورتوگالی (Copa América)،كەپێشتر بە (جامی ئەمریكای باكوور) ناسرابوو،(Campeonato Sud Americano de Football)،كوپا ئەمریكا پاڵەوانیەتیەكی تۆپی پێی كیشوەرییە،كێبڕكێ لەنێوان وڵاتانی ئەمریكای باشوورە و وە بەكۆنترین پاڵەوانیەتی جیهان هەژمار دەكرێت،كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 1916دەگەڕێتەوە،ئەوكات بەبۆنەی سەد ساڵەی سەربەخۆی وڵاتی ئەرژەنتین لە رێكەوتی 2/6/1916 یەكەم پاڵەوانیەتی لە وڵاتی ئەرژەنتین بەرێوەچوو،ئەم پاڵەوانیەتییە ئەو كات بڕیاری لەسەردرابوو هەموو دوو ساڵ جارێك ئەنجام بدرێت،بەڵام بەهۆی كێشەی جۆرواجۆر زۆرجاران دوا دەخرا،تا ساڵی 1967 هەر بە پاڵەوانیەتی جامی ئەمریكای باشوور ئەنجام دەدرا،بەڵام لەساڵی 1975 تا ئێستا بە كوپا ئەمریكا بەرێوەدەچێت،ساڵی 1986 كۆنمیبۆڵ بڕیاریدا كە هەر (10) وڵاتی ئەندام لەم بەروارە دەبێت بەشداری  پەیوەست بوون (ئیجباری)  بێت،هەروەها ساڵی 1987 ئەرژەنتین میوانداری كرد،پاڵەوانیەتییەكە بوو بەشێوەی بازەنەی ولەدوای یەك،واتە لە ئەرژەنتین دەستی پێكرد تا (10) یەمین وڵات،ئینجا دووبارە لە ئەرژەنتین دەست پێدەكاتەوە وبەبەردەوامی دەبێت،كۆی هەڵبژاردەكان (10) هەڵبژاردەبوو،بۆیە نەدەكرا گروپەكان تەواو بێت،بۆیە بانگهێشتی هەڵبژاردەی (مەكسیك) كرا ساڵی 1993،كۆستەریكا ساڵەكانی (1997،2001،2004،2011)،هەروەها هیندۆڕاس ساڵی (2001) و ژاپۆن ساڵەكانی (1999،2019)،ئەمریكا ساڵەكانی (1993،1995،2007)،هەروەها وڵاتی قەتەڕ ساڵی (2019).
هەڵبژاردەی ئۆڕگوای زۆرترین نازناوی بەدەست هێناوە كە(15) جارە،هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەدووەم دێت (14) نازناوە،بەڕزایل بە پلەی سێیە دێت (9) نازناوە،هەروەها هەریە لە هەڵبژاردەكانی (چیلی وپاڕگوای و پیڕۆ)  دوو نازناویان بەدەست هێناوە،هەروەها هەڵبژاردەكانی (پۆلیڤیا و كۆڵۆمبیا) یەكەو یەك نازناویان بەدەست هێناوە،هەوەها بڕیار بوو كوپا ئەمریكای 2019 بەڕازیل دوا كوپا ئەمریكایە كە لە ساڵە تاكەكەكان ئەنجام دەدرێت،ساڵی 2020 دووبارە كوپا ئەمریكا لە ساڵێكی جوت ئەنجام دەدرێت وپاشان وەكو یۆڕۆ دەبێـتە چوار ساڵ جارێك،بەڵام كۆڕۆنا كۆپا ئەمریكای 2020 دواخست بۆ ساڵی 2021 ودووبارە بۆ ساڵە تاكەكان،هەروەها ساڵی 2021 دەبێتە كێبڕكێی (كۆمنیبۆڵ وكۆنكاكاف) بەشداردەبن لە كوپا ئەمریكا كە لە وڵاتی ئەمریكا بەرێوە دەچێت،هەروەها تا ئێستا هەردوو هەڵبژاردەی (ئیكوادۆڕ و ڤینزویلا) ئەم نازناوەیان بەدەست نەهێناوە.
زانیاری لەسەر جامی ئەمریكا
جامەكە لە زیو دروستكراوە و راستاڵەكەی (قاعیدە)  لەدارە دروستكراوە،ساڵ 1917 لەبازرگانێكی زێڕ لە بۆینس ئایرسی ئەرژەنتین كڕاوە،دریژی جامەكە(75 سم) و بەرزی (30سم)،كێشی (9كغم)،ئەوكات واتە ساڵی 1917 نرخی جامەكە (3000) فڕانك بوو.
هەندێك كۆدی نەزاندراوی كوپا ئەمریكا
لەدوای مۆندیال و جامی نەتەوەكانی ئەوروپا،كوپا ئەمریكا بەسێیەمین پاڵەوانیەتی هەژماردەكرێت لەسەر ئاستی جیهان،بەڵام لە مێژووی تۆپێدابەیەكەمین پاڵەوانیەتی هەژماردەكرێت كە ساڵی 1916 بەرێوە  چووە،پاڵەوانیەتییەكان لە جیهان نەهێنی شاراوە وكۆدی سەیر و سەمەرە و زۆرجاران باوەڕ پێنەكراوییان هەیە،بەڵام لەراستیشدا روویداوە،كوپا ئەمریكاش وویستم گەڕاڵێكی كورت وپوخت بكەم بۆ ئەوەی هەندێك لەم زانیاری وكۆدانەتان بۆ بكەمەوە.
* یەكەم پاڵەوانیەتی كوپا ئەمریكا لەرێكەوتی 2/16/1916 لە وڵاتی ئەرژەنتین بەرێوەچوو وئۆڕگوای نازناوەكەی بۆیەكەم حار بەدەست هێنا،ئەم رێكەوتەی كوپا ئەمریكا بووە (100) ساڵەی سەربەخۆی وڵاتی ئەرژەنتین بووە لە رێكەوتی 2/16/1816.
* یەكەم گۆڵی كوپا ئەمریكا لە خولەكی (44) لەلایەن یاریزانی ئۆڕگوای (خۆسێ پێیندپین)،تۆماركرا كە هەڵبژاردەی ئۆڕگوای توانی بە ئەنجامی (4-0) لە هەڵژاردەی چیلی بباتەوە.
×لەساڵی 1916 تا ساڵی 1974 ناوی جامی ئەمریكای باشوور بوو،بەڵام ساڵی 1975بوو بە كوپا ئەمریكا،و ساڵی 1986 هەر وڵاتێك بە نۆبەت پاڵەوانیەتیەكە بەرێوە ببەن.
* هەڵبژاردەی ئەرژەنتین زۆرترین سەركەوتنی لەیارییەكانی كوپا ئەمریكا تۆماركردووە،كە لە (179) یاری (115) سەركەوتنی تۆماركردووە.
* هەریەك لە بینیتۆی بەڕزایل و ماشیۆی ئەرژەنتینی و ئەمپرۆیسی ئۆڕگوای توانیان لەیەك پاڵەوانیەتی زۆرترین گۆل تۆماربكەن،كە هەریەكێكیان (9) گۆڵ بووە.
* نۆربیتۆ مێندێزی ئەرژەنتین و زیزنهۆی بەڕزایلی تا ئێستا خاوەنی زۆرترین گۆڵن لە تێكڕای پاڵەوانیەتییەكە كە هەریەكەیان (17) گۆڵیان هەیە.
* داوەری ئەرژەنتینی (خۆسێ بارتۆلۆمی) خاوەنی زۆرتین بەرَێوەبردنی یارییەكانی كوپا ئەمریكایە كەتوانیویەتی (25) یاری بەرێوەببات.
* یاریزانی بەڕازیلی (ئیڤاریستۆ دی ماسیدۆ)  تا ئێستا خاوەنی زۆرترین گۆڵە لەیەك یارییدا،كە توانی لەیاری هەڵبژاردەكەی بەڕزایل لە كۆڵمبیا بباتەوە بە ئەنجامی (9-0) ئەم یاریزانە (5) گۆڵی تۆماركرد لەساڵی 1957.
* گەورەتین ئەنجام لە كوپا ئەمریكا،هەڵبژاردەی ئەرژەنتین توانی لەهەڵبژاردەی ئیكوادۆڕ بە ئەنجامی (12-0) بباتەوە ساڵی 1942.
* جۆنیۆر مۆنتینیۆ یاریزانی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا،بچووكترین یاریزانە لە مێژووی كوپا ئەمریكا بەشداری كردبێت،كە تەمەنی (16) ساڵ و (172) رۆژ بووە.
* هەڵبژاردەی ئۆڕگوای (15) نازناو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین (14) نازناو لەپێشەنگی وڵاتانی ئەمریكای باشوورن.
* هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تاكە هەڵبژاردەیە بۆ سێ جار لەسەریەك نازناوی كوپا ئەمریكای بەدەست هێناوە،لە ساڵەكانی (1945و1946و1947).
* هەڵبژاردەی ئەرژەنتین یەكەم هەلبژاردەیە (30) چۆتە یاری كۆتایی كوپا ئەمریكا،بەڵام (14) نازاناوەكەی بەدەست هێناوە و(16) جار نازناوەكەی لەدەستداوە!.
* وڵاتی ئەرژەنتین تاكە وڵاتە (9) جار میوانداری كوپا ئەمریكای كردووە.
* هەردوو هەڵبژاردەی ڤینزویلا وئیكوادۆڕ  لە 105 ساڵی رابروو نەیان توانیوە هیچ نازناوێكی كوپا ئەمریكا بەدەست بێنن.
* كوپا ئەمریكای 2021 بەڕزایل،وڵاتی بەڕزایل بۆ (6) جار میوانداری ئەم پاڵەوانیەتییە دەكات.
* (جاك گرینۆیل) كە راهێنەری  پیڕۆبوو ساڵی 1939كە بە رەگەز بەریتانی بوو،هەروەها راهێنەری پۆلیڤیا (دانیلۆ ئەلفیم) ساڵی 1963 كە بە رەگەز بەڕازیلی بوو ئەم دوو راهێنەرە لە مێژووی كوپا ئەمریكا نازناویان بۆوڵاتی جگە لەخۆیان بەدەست هێناوە.
* هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا لە ساڵی 2001 بووە باشتیرن هەڵبژاردە كە توانی لەیەك پاڵەوانیەتی شەش سەرركەوتن بەدەست بێنێت و هیچ یارییەك نەدۆرَا و(11) گۆڵی تۆماركرد و هیچ گۆڵێكی لێ تۆمارنەكراوە.
میسی دوای كوپای دەبێت؟!
یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین میسی لە چل وحەوتەمین كوپا ئەمریكا،ئایا دەبێتە دوا وێستگەی وماڵئاویی كردن لە كوپا ئەمریكا،بێگومان تەمەن وهێز دوو هۆكاری سروشتین بۆ ئەوەی دوا كوپای بێت،چونكە ئێستا میسی تەمەنی (33)ساڵە،بۆ كوپای داهاتوو دەبێتە (37) ساڵّ!.
كوپا كۆڕۆنا
بۆ جاری یەكەم  ولە ماوەی (105) ساڵی رابردوو،كۆپا ئەمریكا بڕیاربوو ساڵی 2020 لە ئەرژەنتین و كۆڵۆمبیا بەرێوەبچێت،بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی (كۆڕۆنا ...كۆڤید 19)،ئەم پاڵەوانیەتییە دواخر بۆ ساڵی 2021،بەر لە چەند رۆژێك بەهۆی رێژەی زۆری تووشبوانی ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتی ئەرژەنتین، (كۆنمیبۆل) بڕیاریدا و زۆر بەخێرایی و بۆ یەكەمجار لەمێژووی پاڵەوانیەتییە جیهانیەكان،كوپا ئەمریكا لە ئەرژەنتین وكۆڵۆمبیا،بگواسترێتەوە وڵاتی بەرازیل،بۆیە كۆڕۆنا دوو گورزی كوشندەی لە كۆپا ئەمریكادا،یەكەمیان ساڵێك دوایخست،دووەمیان ئەرژەنتین وكۆڵۆمبیای بێبەش كرد،سێیەمیان كۆڕۆنا بووە نازناوی چل وحەوتەمین كۆپا ئەمریكای بەرازیلی 2021.
میدیاكاری وەرزشی سوودی لە كۆپا ئەمریكا بینیوە؟!
پرسیارێكی قورس و وڵانێكی ئاسان،بێگومان نەخێر جگەلە زانیاری وسەیركردن هیچ سوودمان لێ نەبینیوە،جگە لەوەی تۆ هاندەری هەر هەڵبژاردەیەكی لەم پاڵەوانیەتییە،لەبەرچی سوودمان لێ نەبینیوە؟ (105) ساڵ بەسەر كۆپا ئەمریكا تێپەڕ دەبێت،نە میدیاكارێكی وەرزشی كوردی ونە دەزگایەكی راگەیاندنی وەرزشی كوردی  و بەمنیشەوە نەمان توانیوە یەك چركە بە فەڕمی وئاسایی روماڵی ئەم پاڵەوانیەتییە بكەین،هەروەها ئەسڵەن بانگهێشت نانەمان هەر بۆ نەهاتووە،من باسی پەیوەندی و برادەرایەتی ناكەم!!،بۆیە بۆ چل وهەشتەمین كۆپا ئەمریكا گرنگ تاكی كورد وەكو میدیاكاری وەرزشی وهەروەها دەزگاكانی راگەیاندنی كوردی ببن بە ژمارە،وەكو گەلانی جیهان رۆلیان هەبێت،گەر سادەش بێت،چونكەلە ئایندەپەرەی پێدەدەرێت وباشتر دەبێت،گرنگەلە ئایندە هەوڵ وكۆشش بكەین بۆ ئێمەش شوێن پەنجەمان هەبێت وەكو گەلانی جیهان.
پاڵەوانەكانی كوپا ئەمریكا
تاكەهەڵبژاردەی ئەمریكای باشوور بۆ سێ جار لەسەر یەك بۆتە پاڵەوانی كوپا ئەمریكا هەڵبژاردەی ئەرژەنتینە كاتێ: لە ساڵەكانی (1945و1946و1947) بۆتە پاڵەوان،هەروەها ئەم هەڵبژاردانەش بۆ چەند جارێك  بۆ دووجار لەسەر یەك بۆنەتە پاڵەوان،هەڵبژاردەی ئۆڕگوای ساڵەكانی (1916و1917) وهەروەها ساڵەكانی (1924و1925) هەروەها ساڵەكانی (1983و1987)،واتە سێ جار بۆ دوو پاڵەوانیەتی لەسەر یەك بۆتە پاڵەوان/هەروەها هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ساڵەكانی (1927و1929) وساڵەكانی (1991و1993) لەسەر یەك بۆتە پاڵەوان،هەروەها هەڵبژاردەی بەڕازیل ساڵەانی (1997و1999) و ساڵەكانی (2004و2007) لەسەر یەك بۆتە پاڵەوان،هەروەها هەڵبژاردەی چیلی ساڵەكانی (2015و2016) لەسەریەك بۆتە پاڵەوان.
دووپاڵەوانیەتی كوپا ئەمریكا لە یەك ساڵ بەرێوە چوو!.
پاڵەوانیەتی كوپا ئەمریكا ناسراو بە كۆنمیبۆڵ ژمارەیەكی پێوانەی سەیری لە مێژووی خۆی تۆماركردووە،ئەوەیش  پاڵەوانیەتیەكە لە یەك ساڵ دووجار بەرێوەچووە،ئەویش بەم شێوەبوو.
ساڵی1959 (ئۆڕگوای وئەرژەنتین وبەڕازیل).لە ئەرژەنتین بەرێوەچوو.
ساڵی 1959 (ئەرژەنتین و بەڕازیل وپاڕگوای). لە ئیكوادۆڕ برێوەچوو.
پاڵەوانەكان و دووەم وسێیەمی كوپا ئەمریكا
یەكەم ساڵی 1916 (ئۆڕگوای وئەرژەنتین و بەڕازیل).
دووەم ساڵی 1917(ئۆڕگوای وئەرژەنتین و بەڕازیل).
سێیەم ساڵی 1919(بەڕازیل وئۆڕگوای وئەرژەنتین).
چوارەم ساڵی 1920 (ئۆڕگوای وئەرژەنتین و بەڕازیل).
پێنجەم ساڵی 1921 (ئەرژەنتین وبەڕازیل وئۆڕگوای).
شەشەم ساڵی 1922(پاڕگوای و بەڕازیل و ئۆڕگوای).
حەوتەم ساڵی 1923(ئۆڕگوای وئەرژەنتین وپاڕگوای).
هەشتەم ساڵی 1924 (ئۆڕگوای وئەرژەنتین وپاڕگوای).
نۆیەم ساڵی 1925 (ئەرژەنتین وبەڕازیل وپاڕگوای).
دەیەم ساڵی 1926 (ئۆڕگوای و ئەرژەنتی و چیلی).
یانزەهەم ساڵی 1927 (ئەرژەنتین و ئۆڕگوای و پیڕۆ).
دوانزەهەم ساڵی 1929 (ئەرژەنتین وپاڕگوای وئۆڕگوای).
سیانزەهەم ساڵی 1935(ئۆڕگوای وئەرژەنتین و پیڕۆ).
چواردەهەم ساڵی 1937 (بەڕازیل وئەرژەنتین وئۆڕگوای).
پانزەهەم ساڵی 1939 (پیڕۆ و ئۆڕگوای وپاڕگوای).
شانزەهەم ساڵی 1941 (ئەرژژەنتین وئۆڕگوای وچیلی).
حەڤدەهەم ساڵی 1942 (ئۆڕگوای وئەرژەنتی وبەڕازیل).
هەژدەهەم ساڵی 1945 (ئەرژەنتین وبەڕازیل و چیلی).
نۆزدەهەم ساڵی1946 (ئەرژەنتین وبەڕازیل وپاڕگوای).
بیستەم ساڵی 1947 (ئەرژەنتین وپاڕگوای وئۆڕگوای).
بیست ویەك ساڵی 1949 (بەڕازیل وپاڕگوای وپیڕۆ).
بیست ودوو ساڵی1953 (بەڕازیل وپاڕگوای و ئۆڕگوای).
بیست وسێ ساڵی 1955(ئەرژەتین وچیلی وپیڕۆ).
بیست وچوار ساڵی 1956 (ئۆڕگوای وچیلی وئەرژەنتین).
بیست وپێنج ساڵی 1957 (ئەرژەنتین وبەڕازیل وئۆڕگوای).
بیست وشەش ساڵی1959 (ئۆڕگوای وئەرژەنتین وبەڕازیل).لە ئەرژەنتین بەرێوەچوو.
بیست وحەوت ساڵی 1959 (ئەرژەنتین و بەڕازیل وپاڕگوای). لە ئیكوادۆڕ برێوەچوو.
بیست وهەشت ساڵی 1963(پۆلیڤیا و پاڕاگوای و ئەرژەنتین).
بیست ونۆ ساڵی 1967(ئۆڕگوای وئەرژەنتین وچیلی).
سی ساڵی 1975 (پیڕۆ و كۆڵۆمبیا و بەڕازیل).
سی ویەك ساڵی 1979 (پاڕگوای وشیلی و بەڕازیل).
سی ودوو ساڵی 1983 (ئۆڕگوای وبەڕازیل و پاڕگوای).
سی وسێ ساڵی 1987 (ئۆڕگوای وچیلی و كۆڵۆمبیا).
سی وچوار ساڵی 1989(بەڕازیل وئۆڕگوای وئەرژەنتین).
سی وپێنج ساڵی 1991 (ئەرژەنتین وبەڕازیل و چیلی).
سی وشەش ساڵی 1993(ئەرژەنتین ومەكسیك و كۆڵۆمبیا).
سی وحەوت ساڵی 1995 (ئۆڕگوای وبەڕازیل و كۆڵۆمبیا).
سی وهەشت ساڵی 1997 (بەڕازیل وپۆلیڤیا و مەكسیك).
سی ونۆ ساڵی 1999 (بەڕازیل وۆڕگوای و مەكسیك).
چل ساڵی 2001 (كۆڵۆمبیا ومەكسیك و ئۆڕگوای).
چل ویەك ساڵی 2004 (بەڕازیل وئەرژەنتین و ئۆڕگوای).
چل ودوو ساڵی 2007 (بەڕازیل و ئەرژەنتین و مەكسیك).
چل وسێ ساڵی 2011 (ئۆڕگوای وپاڕگوای و پیڕۆ).
چل و چوار ساڵی 2015 (چیلی وئەرژەنتین و پیڕۆ).
چل وپێنج ساڵی 2016 (چیلی و ئەرژەنتین و كۆڵۆمبیا).
چل وشەش  ساڵی2019  لە بەڕازیل (بەرازیل،پیڕۆ،ئەرژەنتین).
چل و حەوت ساڵی 2021 لە بەرازیل ..........!!!؟؟؟؟
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دوو لەسەر سێی كوپا ئەمریكایە!
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تاكە هەڵبژاردەی ئەمریكای باشوورە كە لە كۆی (47) پاڵەوانیەتی كوپا ئەمریكا (30)جار سەركەتووە بۆ یاری كۆتایی،بەڵام لەمەش سەیرتر لەم (30) سەركەوتنە (14) جار جامەكەی بەدەست هێناوە و(16) جاریش دۆڕاوە وپلەی دووەمی بەدەست هێناوە.
دامەزرێنەری كۆنمیبۆڵ
هیكتۆر ریفادافیا گۆمێز گۆڕوای دامەزرێنەر ویەكەم سەرۆكی كۆنمیبۆڵ،رێكەوتی 17/7/1870 لە (دۆلۆریس) ی ئۆڕگوای لەدایكبووە،ئەو رۆژنامەنووس و سیاسی ویاریزانی تۆپی پێ بووە،هیكتۆر لە ساڵی 1916 تا ساڵی 1936یەكەم سەرۆكی كۆنمیبۆڵ بووە بۆ ماوەی (20) ساڵ،هیكتۆر لەرێكەوتی 25/7/1936 لە تەمەنی (66) ساڵی لە پایتەختی ئۆڕگوای مۆنتڤیدۆ  كۆچی دوایی كردووە.
كۆنمیبۆڵ
كۆنمیبۆڵ ((جۆنمەبۆل) یان ( جسف،بەزمانی ئیسپانی واتە (یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور)،كۆنمیبۆڵ كارەكانی رێكخستن وئەنجامدانی تێكڕایی خول وپاڵەوانیەتییەكانی ئەمریكای اشوورە، وەكو (كوپا ئەمریكا و جامی لیپرتادۆریس)،ئەم رێكخراوە لە 9/7/1916 دامەزراوە،بارەگای سەرەكی لە (لۆكی) لە وڵاتی (پاڕگوای)ە،بە زمانەكانی (ئیسپانی و پورتوگالی) قسەدەكەن ودەنووسن،سەرۆكی ئیسَتای (ئەلیخاندڕۆ  دۆمینگیز)ی ئۆرگواییە،بە مەبەستی یەكگرتنەوەی كیشوەری ئەمریكای باشوور، (هیكتۆر ریفادافیا گۆمێز) ی ئۆڕگوای ئەم رێكخراوەی دامەزراند،ئەو كات وڵاتانی (ئەرژەنتین وئۆڕگوای وبەڕازیل و چیلی) بوونە ئەندام،یەكەم پاڵەوانیەتی لە (بۆینس ئایرس) ی پایتەختی ئەرژەنتین ساڵی 1916 بەرێوەچوو،ئۆڕگوای لەگەڵ ئەرژەنتین بەبێ گۆڵ یەكسان بوون،بەڵام ئۆڕگوای خاڵی زیاتر بوو و بووە پاڵەوانی یەكەم جامی ئەمریكای باشوور.
ساڵی 1921 پاڕگوای بوو بە ئەندام،ساڵی 1925 پیڕۆ بوو بە ئەندام،پۆلیڤیا ساڵی 1926 بوو بە ئەندام،ئیكوادۆریش ساڵی 1927،كۆڵۆمبیاش ساڵی 1936 بوو بە ئەندام،ڤینزویلاش ساڵی 1952 بوو بە ئەندام،هەروەها ئەو وڵاتانەی ئمریكای باشوور پێك دێت لە (ئەرژەنتین،بەڕازیل،كۆڵمبیا،ڤینزویلا،پاڕگوای،ئۆڕگوای،چیلی،پیڕۆ،ئیككوادۆڕ،پۆلیڤیا)،لەرێكەوتی 29/11/2016 بەهۆی كارەساتی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەی بەڕازیلی هێلی (لامیا) ی ئاسمانی،كە تیپی تۆپی پێی یانەی (شابیكۆینسی) بەڕازیلی هەڵگرتبوو،لە ئەنجامدا بە تاقمی فرۆكەوانیەكەی ویانە بەڕازیلیەكە كە(81) كەس بوون،تەنها (5) كەس دەربازییان بوو،بۆیە تا ئێستا (كۆنمیبۆڵ) تێكڕایی چالاكییەكانی وەستاندووە تاكاتێكی نادیار.
سەرۆكەكانی كۆنمیبۆڵ
هیكتۆر ریفادافیا گۆمێز (ئۆڕگوای) ساڵی 1916تا1936.
لویس سالیس ساڵی 1936تا 1939.
لویس ڤالنزویلا ساڵی 1939تا1955.
كارلۆس دیتبۆڕن ساڵی 1955تا1957.
خۆسیە رامۆس دی فریتاس اڵی 1957تا1959.
فریمەن  سور هیویتا ساڵی 1959تا 1961.
رائول ئۆڵۆمبۆ ساڵی 1961تا 1966.
تۆفیلۆ سالیناس ساڵی 1966تا 1986.
نیكۆلاس نیوز ساڵی 1986تا 2013.
یۆجینیۆ فیگریدیۆ ساڵی 2013تا 2014.
خوان ئەنخێل نابوت ساڵی 2014تا 2015.
فلیمار ڤالدێز 2015 تا2016.
ئەلیخاندڕۆ دۆمینگێز لە ساڵی 2016 تا ئێستا بەردەوامە.
وڵاتانی كۆنكاكاف و ئەمریكای ناوەڕاست و دەریای كاریبی
كۆناكاف واتە ئەمریكای باكوور لە وڵاتەكانی (كەنەدا ومەكسیك و ئەمریكا وگریلاند) پێك دێت،ئەمریكا ناوەڕاست پێك دێت لە وڵاتەكانی (سلفادۆر و پەنەما وگواتیمالا و نیكاراگوا و كۆستەریكا و هیندۆڕاس و بلیز)،هەروەها وڵاتانی دەریای كاریبی پێك دێت لە (ئۆربا و ئەنتیگا و باربۆدا و ئەنگویلا و بەهاما و پۆرتۆ ریكۆ  و باربادۆس و دوورگەی بەرمۆدا و دوورگەی كایمان و دوورگەی گوادلوب و دوورگەی عەزڕای بەریتانی و دوورگەی ئەنتیلی هۆڵەندی و دوورگەی تركس وكایكۆس و  ترینیداد و تۆباگۆ و كوبا،دوورگەی گوادلوب و كۆماری دۆمەنیكان و جامایكا و گرینادا و گینیا و هایتی و مۆنتسرات و مارتینیك و سانت فنسینت و گرینادینز و سانت لۆسیا و گویانای فەڕەنسی،بونیر،سان بیار ومیلكون،كوراساو و سانت كیتس نیفیس وسان مارتن و سۆرینام و دوورگەی عەزڕای ئەمریكی و دوورگەی گوادلوب و گیانا و گوورگەی كایمان و مارتینیك).
(105) ساڵەكوپا ئەمریكا بەرێوەدەچێت میدیاكاری كوردی چ سوودی لێ بینیوە؟!
گەر باسی هەر چوارپارچەی كوردستان بكەم،بڕواناكەم جگە لەباشوور هیچ رووماڵێكی ئەم پاڵەوانیەتییە كرابێت،هۆكارەكانیش زۆرن،نەبوونی كیانێكی سەربەخۆ لەپارچەكانی تر،لەباشووری كوردستانیش تا دوای راپەڕین ساڵی 1991هیچ رووماڵێك یاخود گواستنەوەی یارییەكان بۆ كوردستان وعێراق تەنها لەشێوەی هەواڵ،یاخود گۆڵەكان بیندراوە،هۆكارەكانیش ئەنقەست بووە،چونكە قەدەغەیان كردووە تاكی كورد زانیاری تەنانەت لە وەرزشیش هەبێت.
دوای راپەڕین لەساڵی 1991 تا ئێستا 2021،كورد لە باشووری كوردستان هیچ دەزگایەكی تایبەت بە میدیای وەرزشی كوردی نەبووە،سەبارەت بە میدیاكارانی وەرزشیش ناوەناوە بەهۆی گرنگی پێنەدان لەلایەن دەزگاكانی راگەیاندن،هەروەها بەهۆی جیاوازی كات لەنێوان كوردستان وكیشوەری ئەمریگای باشوور،نەك گرنگی پێنەدرابوو،بگرە تا كۆتایی پاڵەوانیەتییە لەزۆربەی زۆری دەزگاكان مێش میوانانیان نەبوو!،بەڵام میدیاكارانی وەرزشی كوردستان،بەهۆی خۆشویستیان بۆ وەرزش و تۆپی پێ وكوپا ئەمریكا،بەهەرشێوەیەك بێت وویستیان ئەوە بووە بتوانن زانیاری پەیدابكەن وسەیری یارییەكان بكەن،تەنانەت لە رۆژنامە وگۆڤارەكانیش وەرزشی بیانیش بێت ئەنجام وكاروچالاكیەكانیان رووماڵكردووە،بەڵام نەبۆتە هۆی ئەوەی بەشێوەیكی ئەكادیمی رووماڵكی ئەم پاڵەوانیەتییە بكەن،بۆیە لەداوی (105) كوپا ئەمریكا ئێمە نەمان توانیوە وەكو كورد كارێكی ئەكادیمی وپڕۆفیشناڵانە بكەین وەكو گەلانی جیهان،من ئومێد دەكەم لە دوای (105) لە كوپا ئەمریكای بەڕازیل بتوانین هەموومان بەیەكەوە قۆڵی لێ هەڵماڵین وببین بە هاوشانی میدیاكارانی وەرزشی جیهان و ئەم پاڵەوانیەتییە رووماڵ بكەین وزۆرترین وباشترین ونوێترین وچاكترین زانیاری بە هەر چوارپارچەی كوردستان بدەین و بەتایبەت بۆ میدیاكاران و وەرزشوانان،تا بڵێین ئێمەش هەین.
ڤاڕ سوود و زیانەكانی لە كوپا ئەمریكا!
لەچل وشەشەمین كوپا ئەمریكای بەڕازیل، بۆ یەكەم جار سستەمی (ڤاڕ) بەكارهات،ئەمەش دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ ئەوەی كەمترین هەڵە رووبدات،چونكە هەروەكو زاندراوە لە ئەمریكا باشوور یاری تۆپی پێ بە توندی و دەمارگیری ناوزەندكراوە،ئەمەش هەرەم لەیارییەكانی ئەمریكای باشوور زۆرترین كارتی رەنگاو رەنگ دەبینین،بەتایبەتی كارتی سوور،بەڵام زۆرجارانیش یاریزانەكانی ئەم كیشوەرە سوودێكی بۆیان هەیە،ئەویش كاتێك وەكو پیشەگەر لە وڵاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا یاری دەكەن،دەبێتە مامەی هێز وهێزی جەستەیی و بەرگریكردن لە تیپەكەی،بۆیە زۆرترین یاریگاكانی جیهان وبەتایبەتی ئەوروپا یاریزانی ئەمریكای باشوور ئەستێرەن،بۆیە سستەمی ڤاڕ دەكرێت بڵێین ئەمجارەیان توندوتیژی ودەمارگیری كەم دەكاتەوە ویاریزانی ئەم كیشوەرە رێڕەوی نیمچە ئەوروپی بگرنە بەر! یاخود دەكرێ بڵێین ڤاڕ یایزانەكان دەپارێزێ وكارتە رەنگاورەنگەكان كەم دەكاتەوە و هەڵەكانیش روونتردەبێت وكەمتر روودەدات،بۆیە ناكرێت بڵێین بەهۆی وەستانی خولەكێك یان دوو خولەك لەیاری،ڤاڕ ببێتە هۆكار خاوبوونەوەی یارییەكە وزیانی هەبێت،چونكە لە كۆتایی گیانی مرۆڤەكان لەهەموو گرنگترە.
سەرۆكەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا باشوور (كوپا ئەمریكا) لە ساڵی 1916تائێستا
بۆیەكەم جار لەدوای دامەزراندنی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا باشوور لەساڵی 1916،بەڵام مێژوو باسی كردووە كە كوپا ئەمریكا سەرەتا ساڵی (1910) دەستی پێكردووە،بەڵام وەكو (تاقیكردنەوە – تێست) بووە،بەڵام ب فەڕمی بەبۆنەی سەد ساڵەی سەربەخۆی وڵاتی ئەرژەنتین ساڵی 1916 دەستی پێكردووە،لەساڵی دامەزراندنی تا ساڵی 1975 ناوی پاڵەوانیەتییەكە جامی ئەمریكای باشوور بووە،پاشان ساڵی 1975 كرا بە (كوپا ئەمریكا)،لەساڵی 1916 تا ساڵی 2019 ئەم یەكێتییە تا ئێستا (13) سەرۆك بەرێوەی بردووە،كە یەكەم سەرۆك لەساڵی 1916 بەناوی (هیكتۆر ریڤاداڤیا گۆمێز) ی ئۆڕگوای،تا ئێستا كە (ئەلیخاندرۆ دومێگێز) ی پاڕگوای كە لە ساڵی 2016 سەرۆكە تا ئێستا 2019.
ناوی سەرۆك و ساڵی بەردەوام بوون لەسەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا باشوور
سەرەتا بە پێوویستی دەزانم كورتە باسێكی ژیانی یەكەم و كۆتا سەرۆكی كوپا ئەمریكا بكەم،هەروەها باسی ژیاننامەی مانەوەی زۆرترین ساڵ بە سەرۆكی كوپا ئەمریكا،ئینجا ناوی ساڵی بەردەوام بوونی تێكڕایی سەرۆكەكان لەساڵی 1916تا ساڵی 2019 بكەم.
هیكتۆر ریڤاداڤیا گومێز
هیكتۆر لە 17/7/1880لە دۆلۆریسی وڵاتی ئۆڕگوای لەدایكبووە،هیكتۆر رۆژنامەنووس و سیاسی و یاریزانی تۆپی پێ بووە،ئەو یەكەم سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور بووە،كە لەرێكەوتی 2/6/1916 تا ساڵی 1936 دەست بەكاربووە،هیكتۆر لە رێكەوتی 25/7/1936 لە تەمەنی (66) ساڵی لە (مۆنتیڤیدیۆ) پایتەختی ئۆڕگوای كۆچی دوایی كردووە.
ئەلیخاندرۆ دۆمینگێز ویڵسن سمیس
ئەلیخاندڕۆ لە25/1/1072 لە ئەسۆنسیۆنی وڵاتی پاڕگوای لەدایكبووە،ئەلیخاندڕۆ ئەو (پیاوی كارە) و لە مانگی یەكی ساڵی 2016 تا ئێستا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا باشوور (كوپا ئەمریكا)یە،تەمەنی (47) ساڵەو بەردەوامە لەكارەكەی.
نیكۆلاس لیو ئەلمیرۆن
نیكۆلاس لەرێكەوتی 10/9/1928 لە پاڕگوای لەدایكبووە،نیكۆلاس رۆژنامەنووس وپارێزە وبەرپرسی وەرزشییە،ساڵی 1971تا ساڵی 1984سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی پاڕگوای بووە،نیكۆلاس رەگەزنامەی (پارگوای و كۆڵۆمبیا و ئیسپانیا) ی هەیە،نیكۆلاس لەرێكەوتی 1/5/1986 تا 30/4/2013 سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا باشوور (كوپا ئەمریكا) بووە، بەم هۆیەوە تا ئێستا نیكۆلاس لیوز بۆتە خاوەن مانەوەی درێژترین سەرۆك لە كوپا ئەمریكا،كە مانەوەی (27) ساڵ بووە لە سەرۆكی كوپا ئەمریكا،نیكۆس لیوز ئێستاش لە ژیان ماوە وتەمەنی (91) ساڵە.
1-هیكتۆر ریڤاداڤیا گومێز لەساڵانی 1916تا1936.
2-لویس سالیسی لەساڵی 1936تا 1939.
3-لویس ڤانزویلا لەساڵی 1939تا1955.
4-كارڵۆس دیتبۆَڕن لەساڵی 1955تا1957.
5-خۆسێ رامۆس دی فریتاس لەساڵی 1957تا1959.
6-ڤێرمن سور هیویتا لەساڵی 1959تا1961.
7-رائوڵ كۆڵۆمبۆ لەساڵی 1961تا1966.
8-تیوفیلۆ سالیناس لەساڵی 1966تا1986.
9-نیكۆلاس لیوز لەساڵی 1986تا2013.
10-یۆجینیۆ فیگێر یدۆ لەساڵی 2013تا2014.
11-خوان ئەنخێل نابوت لەساڵی 2014تا2015.
12-فیلمار ڤالدێز لەساڵی 2015تا2016.
13-ئەلیخاندرۆ دۆمینگێز لە ساڵی 2018 تا ئێستا!.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئینتەرمیلان ویستویەتی گرێبەستێک لە میلان تێک بدات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆدریچ دوایین پەیامی گەیاند و ماڵئاوایی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید داهاتووی ڕۆدریگۆی یەکلا کردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پیرێز بە جیا لەگەڵ ئالۆنسۆ و دواتر لەگەڵ یاریزانەکان کۆ دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی لالیگا دژی بەرشەلۆنە زانیاری بە بیلباو داوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لویس دیاز دەرگا بە ڕووی بەرشەلۆنەدا دەکاتەوە

سەرەتا