10/06/2021
609 جار خوێنراوەتەوە
به‌ریتانیا.. كۆڕێك بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕێكخرا
په‌یام
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی به‌ریتانیاو له‌درێژه‌ی به‌ستنی كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كورد له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/6/2021 له‌شاری (وڵڤەرهامتن) له‌مزگه‌وتی (ڕووناكیی) كۆڕێك بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕێكخرا .
له‌میانی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی به‌دیدارییان، تیشكی خسته سه‌ر سێ بازنەی پەیوەندیی کە پێویستە مسوڵمانان كه بەباشی ئاگاداری بن، ئەوانیش بریتی بوون لە پەیوەندیی لەگەڵ خوادا، پەیوەندی لەگەڵ خودی خۆت‌و خانەوادەت ،پاشان پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵگاو دەورووبەر.
هه‌رله‌میانی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی باسی له ئاداب‌و ڕه‌وشته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد‌و گوتی: بناغه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خوادا بریتییه له به‌ندایه‌تیی بۆ خودا، كه دیاره به‌ندایه‌تییش له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیمان بنیات ده‌نرێ‌و، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا، بناغه‌كه‌ی بریتیه له چاكه‌كاریی‌و خۆش ڕه‌فتاریی.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی كۆمه‌ل وتی: مسوڵمان پێویسته قه‌ده‌غه‌كان نه‌شكێنێ‌و چاكه‌كاریی به‌رپا بكات‌و زیاتر مشووری جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان بخوات، ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كانتان به‌جوانی جێبه‌جێ بكه‌ن له‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان پارێزراو ده‌بن.
مامۆستا عه‌لی باپیر درێژه‌ی به‌قسه‌كانیداو وتی: به‌رده‌وام بوون له ئه‌نجامدانی گوناح‌و تاوان، دڵ داده‌پۆشێ‌و عه‌قڵ‌و دڵیش داده‌خات.
هاوكات سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ گوتیشی: پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌مووكه‌س ڕه‌وشت به‌رزانه مامه‌ڵه بكه‌ین بێ جیاوازیی له‌پێناو نیشاندانی جوانییه‌كانی ئیسلام.
لەکۆتاییدا ئامادەبوانی کۆڕەکە خۆشحاڵبوون بەوتەکانی مامۆستا عه‌لی باپیر‌و هیواخوازبوون کە مامۆستا بۆ کوردانی تاراوگە بەردەوام لەپەیوەندییدابێ بۆ ئەوەی سوودی زیاتر لە وتەو زانست‌و زانیارییەکانی وەربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە