10/06/2021 363 جار خوێنراوەتەوە

یانەیەکی پرێمەرلیگ هەوڵی جددی بۆ گواستنەوەی هاری کەین دەدات

پەیام سپۆڕت

یانەی چێڵسی لەندەنی هەوڵی جددی بۆ گواستنەوەی هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتێنهام دەدات و مەبەستیانە بۆ وەرزی داهاتوو سوود لەو یاریزانە وەربگرن.

 ڕۆژنامەی سکای سپۆرتسی بەڕیتانی ئاشکرا دەکات، کارگێری چێڵسی پلانی زۆری باشی بۆ گواستنەوەی هاری کەین داناوە و بە جددی هەوڵی بە دەستهێنانی تواناکانی هاری کەین دەدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەرپرسانی بلوز سەرەتا دەیانەوێت بە تەنیا گفتوگۆ لەگەڵ هاری کەین بکەن تا ئەوەی داواکارییە ماددییەکانی بزانن و سەبارەت بە تەواوی وردەکانی گرێبەستەکە گفتوگۆ بکەن، دواتر داوای نرخی یاریزانەکە لە ئیدارەی سپێرز بکەن.

بەپێی زانیارییەکانیش ئەرکی یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی هاری کەین ئاسان نییە، چونکە چەندین یانەی دیکەش هەمان مەبەستیان هەیە و بە هەمان شێوە پلانیان بۆ دانوە، سەخترین ڕکابەریش یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییە کە ئەو یانەیە لە ڕووی ماددییەوە توانایەکی زۆری هەیە و دەتوانێت هاری کەین  و تۆتێنهام ڕازی بکات.

جێی بیرهێنانەوەیە هاری کەین مانگی ڕابردوو بە ئاشکرا ڕۆیشتنی لە ڕیزەکانی تۆتێنهام ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • پێش 2 هەفتە

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 3 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

سەرەتا