10/06/2021 2654 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: زێڕه‌ دۆزراوه‌كه‌ سێ كیلۆ بووه‌ نه‌ك دوو فه‌رده‌


په‌یام

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ زێڕه‌ دۆزراوه‌كه‌ی خه‌لیفان ده‌كات و ده‌ڵێت، ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٧ شۆفێرێکی حەفارە بەناوی عەبدولباست (پیاوێکی ھەژارەو بەکرێ شۆفێری حەفارەیە) لە زەوی کەسێک لە گوندی سرێشمە کار دەکات بەناوی مام سابیر ( دۆخی دارایی باشە)، لە کاتی کارکردندا حەفارەکە خەزێنەیەک دەدۆزێتەوە.

راشیگه‌یاندووه‌، بەپێی قسەی کەسوکاری و ئەوانەی لێیەوە نزیکن، نزیکەی سێ کیلۆ بووە، لە چاڵێکدا ھەڵگیراوەو ھەر چواردەوری چاڵەکە بەرد بوەو بەردێکی گەورەش بەسەریدا دراوە، واتە: ئەو دوو فەردە ڕاست نیە، چونکە مێژوی دراوەکە سەدان ساڵەو دوو گونیە نامێنێتەوە بەو شێوە، سەرەتا شۆفێری حەفارەکە ٤٥ لە خەزێنەکانی بردوەو دواتر گەڕاندویەتیەوە.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح راشیگه‌یاندووه‌، مام سابیر، کە خاوەنی زەویەکەیه‌ تەلەفونی بۆ لایەنی پەیوەندیدار کردوە، تاوەکو دوێنێش خەزێنەکە لە سرێشمە بوەو لە دوێنێوە براوەتە بۆ سۆران، ئێستاش تیمێک سەرقاڵی پشکنینی دیکەن، ئەوەی ھەیە مێژووی ئەم خەزێنە کۆنە، ڕەنگە بۆ سەردەمی میرنشینی داسنێ یان پێش میرنشینی سۆران بگەڕێتەوە.

عەلی حەمە ساڵح ده‌شڵێت، پێشتریش ھاوشێوەی ئەم خەزێنە لەو ناوچەدا دۆزراوەتەوەو ئەم خەزێنە بەھایەکی مێژویی گەورەی ھەیە، دەبێت تیمێکی پسپۆڕ لێکۆڵینەوەی زانستی لێبکات و پاشان وەک کەنزێکی مێژووی گرنگ بخرێتە مۆزەخانەی نیشتیمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران کرایە قیست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی فەتوای هەرێم وەرگرتنی فەتوا لە زیرەكی دەستكرد بە نادروست دەزانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سنە.. لە شەش مانگدا 600 هێكتار لە دارستان و لەوەڕگا سوتاون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما ۲ تا ٤ پلە دادەبەزن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل لە شەواندا لە گوندەكانی داقووق قەدەغە كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "ئێستا گونجاوترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ جێگیركردنی رێژه‌ی 14%ی دانیشتووانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج كەس لەسەر داربڕین و راوكردنی نایاسایی لە سلێمانی و شارەزوور دەستگیركران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا

سەرەتا