فۆتۆ: وینسرۆپ رۆجەرز
10/06/2021
272 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ئاگر له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه
په‌یام
له گه‌ره‌كی هه‌واری تازه‌ی سلێمانی نزیك پردی ده‌باشان ته‌نكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی گاز له‌كاتی خاڵیكردنی گاز بۆ مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه گڕده‌كرێت و ده‌سووتێت، شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن شۆفێره‌كه خه‌ریكی خاڵیكردنی گازه‌كه‌دا بووه و له‌پڕ گڕ له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌رزبوویه‌وه، پێده‌چێت به‌هۆی شۆرتی باتری ئۆتۆمێله‌كه‌وه ئاگره‌كه كه‌وتبێته‌وه.
دواتر تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سلێمانی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه.
له ڕووداوه‌كه‌دا زیانی ماددی به‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلیكی دیكه‌ش كه‌وتووه كه نزیك ڕووداوه‌كه بوون و به‌شێك له مۆلیده‌كه‌ش سووتاوه...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە