10/06/2021 311 جار خوێنراوەتەوە

وێنه‌؛ هه‌ولێر.. له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌نێوان سێ ئۆتۆمبیل؛ چوار كه‌س برینداربوون

 

په‌یام

له‌ ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌ نێوان سێ ئۆتۆمبێل 4 كه‌س بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێكیان دووله‌ت بوو.

فازل حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، کاتژمێر9:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی جوتسایدی دارەتوو، هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی بە کیایەکی بارهەڵگری بچوکدا دا و کردی بەدوولەت، له‌ پاشان خۆی کێشا بە مینی پاسێک و ئەویشی لە شەقام فڕێدایە دەرەوە، ئینجا خۆی لە شەقام دەرچوو و بەسەر گردۆلکەیەک کەوت کە لە لێوارێ ڕێگایەکە هەبوو، پاشتر وەستا.

وتیشی: لە دەرەنجامی کۆی گشتی ڕوداوەکەش 4 کەس بەسەختی زامدار بوون و زیانی ماددی بەر 3 ئۆتۆمبێل کەوت.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەوەی شایانی باسکردنە خێرایی ڕێگا پێدراو لەسەر ئەم جوتسایدە بەهۆی ئەوەی کە ناوچەی دانیشتوانە بە 60کم لە کاتژمێرێک دیاری کراوە، بەڵام ئەو لێخوڕینەی کە کراوە لەلایەن هیۆندا تایبەتەکە، بە سەروی 120کم دەخەمڵێنرێت، چونکە ئەو زیانانەی کەوتونەتەوە بەخێرایی زۆر نەبێت ناکەونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیستەمی "زانکۆلاین" بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ کارا ده‌بێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی کارەبا: ١٤٠٠ مێگاوات کارەبا گەڕایەوە و دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌رهه‌مهێنانی غـاز كه‌می كردووه‌ و هه‌زار مێگاوات كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیه‌: ئه‌و درۆنه‌ی هه‌وڵیدا بچێته‌ شاری مه‌ككه‌وه‌؛ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵدرابوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایش وردەکاری هێرشە مووشەکییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی باڵەكایەتی: داواكارین لە فرۆشتنی بەرهەمەكانمان لە چۆمان ڕێگریمان لێنەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریكاری وەزارەتی تەندروستی: قۆرخكاری و باجی زۆر هۆكاری كەمبوونەوەی دەرمانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری ئاوەدانكردنەوە: بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگەی پەروێزخان چاوەڕێی ڕەزامەندیین

سەرەتا