10/06/2021
244 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكی ئهمریكا بۆ بهشداریكردن له لوتكهی G7 له بهریتانیایه
پهیام
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی G7 گەیشتە ناوچەی کۆرنواڵ لە بەریتانیا.
ئەمەش یەکەم گەشتی جۆ بایدن-ە بۆ دەرەوەی ئەمریکا و بڕیارە لە میانی گەشتەکەی بۆ کیشوەری ئەورووپا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام بدات.
سەرۆکی ئەمریکا، دەربارەی ئەم کۆبوونەوەیە رایگەیاند "ئەو شتانەی پێدەڵێم کە پێویستە بیانزانێت".
جۆ بایدن جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا هەوڵ نادات لەگەڵ رووسیا، گرژی بکەوێتە نێوانیان و وتی: "ئێمە پەیوەندییەکی سەقامگیرمان دەوێت، بەڵام ئەگەر حکوومەتی رووسیا هەر کارێکی نەرێنی ئەنجام بدات، ئەوا ئەمریکا بەشێوەیەکی پڕمانا و سەقامگیر وەڵامی دەداتەوە، ئەمەشمان لە ماوەی رابردوودا نیشانداوە".
سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی پابەندی واشنتۆن بە هاوپەیمانی ئەتڵەسی بڕ وتی: "پابەندیمان وەک تاوێرەبەرد جێگیرە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە