10/06/2021 291 جار خوێنراوەتەوە

عه‌بدولستار مه‌جید: ناردنەوەی وەڵامێک لە حکومەتەوە بۆ پەرلەمان هەشت مانگی پێچووە


په‌یام

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ناردنەوەی وەڵامێک لە حکومەتەوە بۆ پەرلەمان هەشت مانگی پێچووە، ناردنی وەڵامێکی حکومەت لە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بۆ لیژنەی کشتوکاڵ، مانگێکی پێچووە.

عه‌بدولستار مه‌جید، روونیكردوه‌ته‌وه‌، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ژمارەیەک وەبەرهێن و خاوەن حەوز و پرۆژەی بەخێوکردنی ماسی هاتنە لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان و سکاڵای ئەوەیان کرد کە ماسییەکی زۆر بە قاچاخ دەهێنرێتە ناو هەرێم و کار وابڕوات، زەرەر و زیانێکی زۆر دەکەین و پرۆژەکانمان شکست دەهێنێت، ئەوەبوو لە ٤ ی ١١ ی ٢٠٢٠ و لە ڕێگەی نوسراوێکەوە کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کرد و و لەوێشەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت، سکاڵای ئەو بەڕێزانەمان گەیاند، سەیرەکە لەوەدایە نێوانی باڵەخانەی حکومەت و پەرلەمان هەمووی چەند سەد مەترێکە، کەچی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتار و لیژنەکان و یاداشت و سکاڵای هاوڵاتیان کە لە ڕێگەی پەرلەمانەوە ئاراستەی حکومەت دەکرێت، هەشت مانگ دەخایەنێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، ئێمە لە ٤ ی ١١ ی ٢٠٢٠ ئەم بابەتەمان بۆ ناردوون، ٨ ی ٦ ی ٢٠٢١ وەڵاممان بەدەست گەیشتووە، هەرچەندە سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ١٨ ی ٥ ی ٢٠٢١ وەڵامەکە گەڕاوەتەوە، جا ئەگەر واش بێت ناردنی وەڵامێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بۆ یەکێک لە لیژنەکان زیاتر لە مانگێکی پێچووە ! 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ ده‌شڵێت، لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە پرسەکە پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە هەیە، بەڵام ئەوەی بێ وەڵامە وەزارەتی ناوبراوە، لەبری ئەو وەزارەتەکانی دارایی و بازرگانیی وەڵامیان داوەتەوە، بەهەرحاڵ تا حکومەت وەڵامی خەڵکی داوەتەوە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و بوون و نەبونی وەڵامی ئەوان وەک نەبوو وایە !

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆم باراک: ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی... لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەکان ڕێکەوتن کرا و ئەمڕۆ کارەبا دابەش دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیکۆ: ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار زیان دەگەیەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان نه‌كراو؛ ئاماده‌نین به‌بێ وه‌رگرتنی پاره‌ كاره‌با بده‌نه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دانه‌غاز: له‌ ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی غاز ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر پێکهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌سعود بارزانی: داوا له‌ یه‌كێتی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ پارتی دابنیشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌مچه‌ماڵ.. هێڕشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ شوێنێكی هه‌ستیاری له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ئامانج گرتووه‌

سەرەتا