پێش 2 هەفتە 282 جار خوێنراوەتەوە

کارگێڕی ڕۆما دەیەوێت دووەمین داواکاری مۆرینیۆ جێبەجێ بکات

پەیام سپۆڕت

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی هەنگاوەکانی بۆ  گواستنەوەی گرانیت شاکای یاریزانی یانەی ئەرسیناڵ لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.

پاش ڕاگەیاندی جۆزێ مۆرینیۆ وەک ڕاهێنەری نوێی گورگەکان، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەو ڕاهێنەرە پۆرتوگالییە داوای گواستنەوەی شاکای سویسڕی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی کۆرێیری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئیدارەی یانەی ڕۆما هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەی جۆزێ چڕ کردۆتەوە و دەیانەوێت بە زوترین کات گرێبەستی شاکا یەکلای بکەنەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەرپرسانی ڕۆما لەگەڵ خودی شاکا بە بڕی 2.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە و بۆ چوار وەرز گەیشتۆتە ڕێککەوتن، بەڵام جیاوازی نێوان یانە ئیتاڵییەکە و یانە ئینگلیزییەکە سێ ملیۆنە.

یانەی ڕۆما 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی شاکا پێشکەشکردووە، بەڵام کارگێری تۆپچییەکان لە بەرانبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەیان داوای 18 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و پێشبینیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

جێی بیرهێناوەیە یەکەمین داواکاری جۆزێ نوێکردنەوەی گرێبەستی موختاریان بوو، کە هەفتەی ڕابردوو بۆیان جێبەجێ کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا دەست پێکردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕامۆس لە لایەن ڕاهێنەرێکی پێشووی ڕیاڵ مەدریدەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر یونایتد 75 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی لاو تەرخان کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ساوسگەیت هۆکاری هێنانە دەرەوەی هاری کەین لە یاریگا ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید چاوی لە ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی کیللینی بۆ یارییەکانی یۆرۆ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گاریس بەیڵ پێیوایە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەگاتە ئەم قۆناغە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەستێرەیەکی تۆتێنهام ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نیشانداوە

سەرەتا