پێش 1 هەفتە 1243 جار خوێنراوەتەوە

بایرن میونخ داهاتووی نێمار لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەدا یەکلایدەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەتوانێت داهاتووی نێمار داسێلڤا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەدا یەکلایبکاتەوە، ئەویش کاتێک ڕوودەدات کە یانە باڤارییەکە لە نێوان فیلیپ کۆتینیۆ و گاریس بەیڵدا بۆ گرێبەستکردن یەکێکیان هەڵبژێریت.

 لە ڕاپۆڕتێکی تەواو جیاوازدا ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە، یانەی پاریس سانجێرمان تەنیا لە بەرانبەر پارەیەکی خەیاڵیدا ئامادەیە نێمار بفرۆشێت و ڕەتیکردۆتەوە هیچ یاریزانێک بە نێمار ئاڵوگۆڕ پێ بکات، ئەمە لە کاتێکدا بەرشەلۆنە ویستوویەتی کۆتینیۆ و ڕیاڵ مەدریدیش ویستویەتی بەیڵ تێکەڵ بە گرێبەستەکە بکەن.

پاش ئاڵۆزبوونی گفتوگۆکان لە ئێستادا بەرشەلۆنە دەیەوێت کۆتینیۆ بە بایرن میونخ بفرۆشێت، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە پێشتر بە شێوەیە ئارەزووی گواستنەوەی گاریس بەیڵی لە ڕیاڵ مەدرید کردبوو، بەڵام یانەی شاهانە ڕەتیکردبوویەوە بە خواستن هێرشبەرە وێڵزییەکە بە بایرن بفرۆشێت و ئەمەش گواستنەوەکەی پەکخست.

لە کۆتایدا ڕۆژنامەکە دەنووسێت ئەگەر بایرن میونخ کۆتینیۆ بکڕیت ئەوا بەرشەلۆنە بەو پارەیەیی لە فرۆشتنی کۆتینیۆدا دەستی دەکەوێت نێماری پێ دەگوازێتەوە، لە حاڵەتی دووەمیشدا ئەگەر بایرن میونخ بڕیاری کڕینی بەیڵ بدات ئەوا نێمار لە ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکدەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی یاریزانەکانی یۆڤانتۆس بۆ یەکەمین یاری کاڵچۆ ڕاگەیاندرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئەرسیناڵ دوو یاریزانی یانەکەی جواب دەکات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە دەستبەرداری بوسکێتس دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لەبارەی ڤارەوە وەڵامی گورادیۆلا دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ هەموو شتێکی سەبارە بە پەیوەندی نێوان خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوکاکۆ نهێنی جێهێشتنی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئادریان نهێنییەکی شەوی جامی سۆپەری ئەوروپی دەدرکێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سزاکەی مۆدریچ ڕاگەیاندرا

سەرەتا