09/06/2021 508 جار خوێنراوەتەوە

له‌ شاری مانچسته‌ر مامۆستا عەلی باپیر له‌گه‌ڵ ژمارەیەك ئیمام ‌و بانگەوازكار كۆبووه‌وه‌

په‌یام

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شانشینی یەكگرتوو لە شاری مانچستەر، مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە مزگەوتی (شێخ ڕەئووف بەرزنجی) دیدارێكی تایبەتی هەبوو بۆ ژمارەیەك ئیمام ‌و بانگەوازكار و ئیدارەی بەشێك لە مزگەوتە كوردییەكان.

لە میانی دیدارەكەدا كە سامان ڕەباتی بەرپرسی مەڵبەندی هەندەرانی كۆمەڵ و ئیبڕاهیم موحەممەد عەزیز، ڕاوێژكاری سەرۆك ئامادەی بوون، مامۆستا عەلی باپیر لەژێر ناونیشانی (بانگەوازكاران كێن ‌و چۆنن؟)، وتەیەكی پێشكەش كرد.

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری لە وتەكەیدا، تایبەتمەندییەكانی بانگەوازكارانی خستە ڕوو كە لە قورئان ‌و سوونەتدا هاتووە، لەو بوارەشدا ژمارەیەك ڕێنمایی پێویست ‌و سەردەمیانەی ئاڕاستەی ئامادەبوان كرد.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا، مامۆستا عەلی باپیر ئاماژەی بە لایەنی كۆمەڵایەتی خەڵكی ئەو وڵاتە كرد و ڕایگەیاند "كاتێك گرفت ‌و كێشەی زۆری هاووڵاتیانی كورد دێتە لاتان‌، پێویستە ئیمام‌و بانگخواز لەو ئاستەدابێ بتوانێت لەئاست داواكاریی هاووڵاتییاندا بێت، لەقەدەر گرنگیی‌و پێگەی بابەتەكە".

لە تەوەرێكی دیكەدا سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی باسی لە ڕەوشی سیاسیی عێڕاق بەگشتیی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كرد، لەبەرانبەردا ئامادەبوان پرسیار و سەرنجی خۆیان خستەڕوو، مامۆستا عەلی باپیریش سەرنجەكانی بەهەند وەرگرتوو وەڵامی پرسیارەكانیانی دایەوە.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمەڵ سوپاسی تایبەتی دكتۆر كامەران دزەیی كرد وەك سەرۆكی سەنتەری مەولەویی‌و مزگەوتی شێخ رەئوف بەرزنجیی كە بوارێكی زۆر باشی ڕەخساند بۆ ئەو دیدارەو هاوكاری بێ جیاوازی هەموولایەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 4 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا